ڤینیسیوس دەکرێتە گرانبەهاترین یاریزانی مێژووی تۆپی پێ

یاریگا –
دۆخی ڤینیسیوس جونیۆر لە ریال مەدرید و ناکۆکییەکانی ئەو یاریزانە لەگەڵ کارگێڕی مێرێنگی، وای لە یانە خوازیارییەکانی کردووە بە هەمووشێوەیەک خۆیان کۆبکەنەوە بۆ پێشکەشکردنی ئۆفەری دڵڕفێن.
ڤینی و فلۆرێنتینۆ پێرێز ناکۆکیی لەنێوانیاندا دروستبووە و ئەستێرە بەڕازیلیەکە داوادەکات مووچەی ساڵانەکەی بۆ بکرێتە 30 ملیۆن یۆرۆ، بەڵام سەرۆک و کارگێڕی یانەکەی رەتیدەکەنەوە. بەو هۆیەشەوە تا ئێستا گرێبەستەکەی نوێنەکردووەتەوە کە هاوینی 2027 بەسەردەچێت.
چاوەڕواننەکراو؛ ناکۆکی نێوان ریال و ڤینیسیوس پێدەنێتە قۆناخێکیترەوە
بەگوێرەی نوێترین زانیاریی کە بێن جاکۆبسی رۆژنامەنووسی دیاری ئینگلیزی بڵاویکردووەتەوە، سعوودیەکان ناکۆکیەکەی نێوان ڤینیسیوس و مەدریدیان بە هەل زانیوە و خۆیان بۆ پێشکەشکردنی ئۆفەرێکی بێ وێنە ئامادەکردووە.
وەک ئەو رۆژنامەنووسە زانیویەتی، ئۆفەرەکە خۆی دەدات لە 350 ملیۆن یۆرۆ کە ئەوەش زۆرترین بڕە پارە دەبێت لە مێژووی تۆپی پێدا بۆ گواستنەوەی یاریزانێک درابێت.
🚨 Saudi Arabia are ready to make a world record €350M offer for Vini Jr this summer.
The player says he wants to stay at Real Madrid, but Saudi are feeling encouraged because he is yet to agree to a contract extension.
(Source: @JacobsBen) pic.twitter.com/cLidbl7CGh
— Transfer News Live (@DeadlineDayLive) July 17, 2025
چوونی نێیمار دا سیلڤا لە بارسێلۆناوە بۆ پاریس سانجێرمان بە بڕی 222 ملیۆن یۆرۆ تا ئێستا بە گرانبەهاترین گرێبەست دادەنرێت و کەس ئەو بڕەی تێنەپەڕاندووە.
جاکۆبس ئەوەشی نووسیوە کە خودی یاریزانەکە دەیەوێ هەر لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ بمێنێتەوە، بەڵام سعوودیەکان دەیانەوێ سوود لە ناکۆکیەکە ببینن کە هێشتا گرێبەستەکەی نوێنەکردووەتەوە. ئەو بڕە پارەشی کە ئامادەیان کردووە رەنگە وا لە بەرپرسانی ریال بکاتەوە بیر لە فرۆشتنی بکەنەوە پێش ئەوەی بە خۆڕایی لە یانەکەیان بڕوات.