ئه‌ڵمانیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ئێستا؛ لیڤەرپوول یەکەم ئۆفەری فەرمی پێشکەشی فرانکفورت دەکات

وڵامی ئۆفەرەکە دراوەتەوە..

Yariga App

یاریگا –

لیڤەرپوول هەنگاوە فەرمییەکانی بۆ گواستنەوەی هوگۆ ئێکیتیکێ، هێشبەری فەرەنسی دەستپێدەکات.

رۆژنامەنووسی ئیتاڵی فابریزۆ رۆمانۆ بڵاویکردووەتەوە، لیڤەرپوول بۆ گواستنەوەی هوگۆ ئێکیتیکێ یەکەم ئۆفەری فەرمی پێشکەش بە ئێنتراخت فرانکفورت کردووە، بەڵام فرانکفورت ئۆفەرەکەی رەتکردووەیەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆمانۆ، سەرەڕای ئەوەی یانە ئەڵمانییەکە ئۆفەرەکەی رەتکردووەتەوە هێشتا گفتوگۆکان بەردەوامن و فرانکفورت داوای ئۆفەرێکی باشتر دەکات.

فابریزۆ ئاماژەی بەوەش کردووە، هوگۆ ئێکیتیکێ بەڵێی بۆ لیڤەرپوول کردووە، مەرجە کەسییەکان نابنە گرفت و یاریزانەکە لیڤەرپوولی دەوێت.

لیڤەرپوول ئامادەبوو 120 ملیۆن پاوەند لەپێناو گواستنەوەی ئالێکساندەر ئیزاک، هێرشبەری نیوکاسڵ یونایتد خەرجبکات، بەڵام ماگپایز ئامادە نییە دەستبەرداری ئیزاک ببێت، بۆیە لیڤەرپوول هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی ئێکیتیکێ چڕکردووتەوە.

هوگۆ ئێکیتیکێ هاوینی رابردوو بەبڕی 16.50 ملیۆن یۆرۆ لە پاریس سانجێرمانەوە پەیوەندی بە فڕانکفورت کرد و تاوەکو هاوینی 2029 گرێبەستی لەگەڵ یانە ئەڵمانییەکە هەیە.

بەگوێرەی ماڵپەڕی ترانسفێر مارکێت، بەهای ئێستای هێرشبەرە 22 ساڵانییەکە لە بۆڕسەی یاریزانان 75 ملیۆن یۆرۆیە.

هوگۆ لە وەرزی رابردوو لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان 48 یاریی بۆ فرانکفورت کردووە و بەشداریی 34 گۆڵی کردووە، 22 گۆڵی کردووە و 12 گۆڵیشی دروستکردووە.

دوایین پەرەسەندن؛ لیڤەرپوول خەریکە ئێکیتیکێ لە نیوکاسڵ دەڕفێنێت

بابەتی زیاتر

Back to top button