دوایین پەرەسەندن؛ لیڤەرپوول خەریکە ئێکیتیکێ لە نیوکاسڵ دەڕفێنێت
هەموو شتێک بزانە..

یاریگا –
لیڤەرپوول هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی هوگۆ ئێکیتیکێ، هێشبەری فەرەنسی چڕکردووەتەوە.
رۆژنامەنووسی تۆڕی سکای ئەڵمانیا فلۆریان پلێتنبێرگ بڵاویکردووەتەوە، لیڤەرپوول بۆ گواستنەوەی هوگۆ ئێکیتیکێ گفتوگۆی لەگەڵ فرانکفورت دەستپێکردووە و گفتوگۆکان پێشکەوتوون، ئامادەن ئۆفەرێکی باشتر لە ئۆفەرەکەی نیوکاسڵ یونایتد پێشکەش بە یانە ئەڵمانییەکە بکەن.
بەگوێرەی هەمان سەرچاوە تاوەکو ئێستا لیڤەرپوول هیچ ئۆفەرێکی فەرمی پێشکەش نەکردووە، بەڵام ئەمڕۆ جارێکی دیکە گفتوگۆ لەسەر گرێبەستەکە دەکەن و فرانکفورت هەست دەکات ئێکیتیکێ حەزدەکات پەیوەندی بە لیڤەرپوول بکات نەوەک نیوکاسڵ.
🚨🔴 Liverpool have verbally indicated to Eintracht that they are ready to bid for Hugo #Ekitike and have made it clear to Frankfurt that they are prepared to pay more than Newcastle, as reported yesterday. As of this morning, there has still been no written offer from #LFC.… pic.twitter.com/VzZxm2lTmn
— Florian Plettenberg (@Plettigoal) July 17, 2025
سێشممەی رابردوو، 15ـی تەمووزی 2025، نویکاسڵ ئۆفەرێکی بە بەهای 80 ملیۆن یۆرۆ پێشکەش بە فرانکفورت کرد، بەڵام یانە ئەڵمانییەکە ئۆفەرەکەی رەتکردەوە و داوای زیاتر دەکات، رێدزیش ئامادەیە ئۆفەرێکی لەوە باشتر پێشکەش بکات.
لیڤەرپوول ئامادەیە 120 ملیۆن پاوەند لەپێناو گواستنەوەی ئالێکساندەر ئیزاک، هێرشبەری نیوکاسڵ یونایتد خەرجبکات، بەڵام ماگپایز ئامادە نییە دەستبەرداری ئیزاک ببێت، بۆیە لیڤەرپوول هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی ئێکیتیکێ چڕکردووتەوە.
هوگۆ ئێکیتیکێ هاوینی رابردوو بەبڕی 16.50 ملیۆن یۆرۆ لە پاریس سانجێرمانەوە پەیوەندی بە فڕانکفورت کرد و تاوەکو هاوینی 2029 گرێبەستی لەگەڵ یانە ئەڵمانییەکە هەیە.
بەگوێرەی ماڵپەڕی ترانسفێر مارکێت، بەهای ئێستای هێرشبەرە 22 ساڵانییەکە لە بۆڕسەی یاریزانان 75 ملیۆن یۆرۆیە.
هوگۆ لە وەرزی رابردوو لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان 48 یاریی بۆ فرانکفورت کردووە و بەشداریی 34 گۆڵی کردووە، 22 گۆڵی کردووە و 12 گۆڵیشی دروستکردووە.
دوایین پەرەسەندن؛ لیڤەرپوول شوێنگرەوەی نونێز دەگوازێتەوە و ئیزاک داهاتووی یەکلاییدەکاتەوە