سیمۆنی: هیوادارم لە بەردەم هاندەرەكانیان ڕووبەڕووی لیڤەرپول ببینەوە
یاریگا: دیگۆ سیمۆنی ، ڕاهێنەری یانەی ئەتلەتیكۆ مەدریدی ئیسپانی هیواخوازە لە ئەنفێڵد بە ئامادەبوونی هاندەرانی یانەی بەرامبەر یاریەكە ئەنجام بدەن.
ئەمشەو هەردوو یانە زلهێزەكە لە یاری گەڕانەوەی قۆناغی 16ی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا ڕوووبەڕووی یەك دەبنەوە لە یاریگای ئەنفێڵدی تایبەت بە یانە ئینگلیزیەكە.
لە كۆنگرەی ڕۆژنامەوانی پێش یاریەكە سیمۆنی ووتی: هیوادارم یاریگا پڕ بێت لە هاندەر وەك یاریگای واندا میترۆپۆلیتانۆ كە پڕ هاندەر بوو، ئەوە ئەوەیە كە هەمووان هیواخوازن ڕووبدات، بەڵام پێویستە سەرەتا ئاگاداری تەندرووستی خۆمان و چواردەورەكەمان بین، پێویستە ڕەچاوی ئەو بڕیارانە بكەین كە دەری دەكەن.
هەروەها ووتیشی: ڕوووبەڕووی یانەیەك دەبینەوە كە سەلماندوویانە پاڵەوانن، بەشێوەیەكی ترسناك دەركەوتوون ئەم وەرزە لە زۆربەی زۆری یاریەكان ، ئەوان خاوەنی چامپیۆنسلیگن دەزانن چۆن یاری دەكەن.
ئەتلەتیكۆ مەدرید یاری چوونیان بە تاكە گۆڵێك بردەوە، كە دوای یاریەكە كلۆپ و زۆربەی یاریزانانی ڕێدز باسیان لە یاری گەڕانەوە و سەختی یاریگای ئەنفێڵد كرد.