دوایین پەرەسەندن؛ بریان ئێمبوێمۆ کەی پەیوندی بە مانچێستەر یونایتد دەکات؟
برێنتفۆرد مەرجێکی نوێی هەیە..

یاریگا –
برێنتفۆرد کێشە بۆ پەیوەندیکردنی بریان ئێمبوێمۆ بە شەیتانە سوورەکان دروست دەکات و داواکارییەکی نوێی هەیە.
رۆژنامەی گاردیان بڵاویکردووەتەوە، برێنتفۆرد نرخی بریان ئێمبوێمۆی لە 65 ملیۆن پاوەند بۆ 70 ملیۆن بەرزکردووەتەوە و پێنج ملیۆن پاوەندی دیکەیان خستووەتە سەر نرخی یاریزانەکە ئەمەش لەکاتێکدایە سەرەتا داوای 65 ملیۆنیان دەکرد، بەڵام مانچێستەر یونایتد ئامادە نییە لە 65 ملیۆن پاوەند زیاتر بدات.
ئێمبوێمۆ تاوەکو هاوینی 2026 گرێبەستی لەگەڵ برێنتفۆرد هەیە و بژاردەی ئەوەی لەبەدەستە بۆ 12 مانگی دیکەش گرێبەستەکەی نوێبکاتەوە، بەڵام نایەوێت بمێنێتەوە و دڵی بۆ مان یونایتد لێدەدات، پێنج ملیۆن پاوەندیش گرێبەستەکەی پەکخستووە و گفتوگۆکان بەردەوامن.
شەتانە سوورەکان دەیانەوێت بەر لە گەشتەکەی ئەمریکا گرێبەستەکە یەکلاییبکەنەوە و ئێستا بەدوای چارەسەری کۆتایی دەگەڕێن.
ئێمبوێمۆ تۆتنهام و برێنتفۆرد ئاگادارکردووەتەوە لەم هاوینە پەیوەندی بە مانچێستەر یونایتد دەکات و نایەوێت جگە لە شەیتانە سوورەکان گرێبەست لەگەڵ هیچ یانەیەکی دیکە واژۆ بکات.
ئێمبوێمۆ لە هاوینی 2029 بە بڕی 6.50 ملیۆن یۆرۆ لە تروای فەڕەنسییەوە پەیوەندی بە برێنتفۆرد کردووە.
لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان 242 یاریی بۆ یانە ئینگلیزییەکە کردووە، 70 گۆڵی کردووە و 51 گۆڵی دروستکردووە.
🚨 Brentford have upped their asking price for Bryan Mbeumo from £65M to £70M.
Manchester United do not want to pay more than £65M.
(Source: Guardian) pic.twitter.com/an7CKmOsHa
— Transfer News Live (@DeadlineDayLive) July 17, 2025