ئینگلتەراگرنگترین

مان یونایتد نرخی یاریزانێکی دیاریکرد

یانە خوازیارییەکانیشی ئاشکرابوونە

Yariga App

یاریگا –

یانەی مانچێستەر یونایتد چاوی لەوەیە لەم هاوینەدا بەیەکجاریی دەستبەرداریی کۆمەڵێک لە یاریزانەکانی ببێت، یەکێک لەوانە ئانتۆنیە.

ئانتۆنی شەش مانگ بەخواستن نێردرایە ریزەکانی یانەی ریال بێتیس و لەوێ توانی ئاستی خۆی پیشان بداتەوە، بەڵام هێشتا روبن ئاموریم ئەو یاریزانەی ناوێت و لە لیستی فرۆشتنەکان دایانناوە.

بەگوێرەی زانیاریی سەرچاوە باوەڕپێکراوەکان، مان یونایتد نرخی 58 ملیۆن یۆرۆی خستووەتەسەر یاریزانە بەڕازیلیەکە. ئەوەش واتا 47 ملیۆن کەمتر لەو نرخەی کە هاوینی 2022 لە ئایاکسەوە گواستیانەوە.

پێگەی ترانسفێرمارکت بە پشتبەستن بە زانیاریی سەرچاوە مێدیاییەکان ناوی یانە خوازیارەکانی ئانتۆنی ئاشکراکردووە و نووسیویەتی هەریەکە لە نیوکاسڵ و بڕایتن لە ئینگلتەرا و، لیڤەرکوزن و لایپزیگ لە ئەڵمانیا خواستیان لە گواستنەوەی ئەستێرە 25 ساڵیەکەی باڵی راست هەیە.

ئەو یاریزانە لە ماوەی خواستنەکەیدا لەگەڵ بێتیس 17 یاریی لە لالیگا ئەنجامدا توانی 5 گۆڵ و 2 ئەسێست بکات و هیوایەکی گەورەی بۆ خۆی گەڕاندەوە کە بتوانێ هەر لە ریزی یانە گەورەکانی ئەوروپا بەردەوامبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button