چاوەڕواننەکراو؛ دەرگایەکی گەورە لە راشفۆرد دەکرێتەوە کە 61 ساڵە رووینەداوە

یاریگا –
وادیارە خۆری مارکوس راشفۆرد هێشتا لە یانە لووتکەکانی ئەورووپا کۆتایی نەهاتووە بەوەی دەرگایەکی لێدادەخرێت و دەرگایەکی گەورەتری بەڕوودا دەکرێتەوە.
بە هاتنی روبن ئامۆریم چەند هەفتەیەکی کەم دوای دەستپێکی وەرزی رابردوو بۆ راهێنەرایەتیکردنی مان یونایتد، هەرزوو دەرکەوت راشفۆرد لە پلانەکانی ئەو راهێنەرە پۆرتوگالیەکەدا جێگەی نابێتەوە. بۆیە بەخواستن نێردرایە ریزەکانی ئاستۆن ڤیلا و تا کۆتایی وەرزەکە لەوێ مایەوە. ئەگەرچی لەوێ بەشێکی زۆر لە تواناکانی خۆی پیشاندایەوە بەڵام هێشتا ئامۆریم ئەو یاریزانەی ناوێت، بەوەش وای لە یانەکانی دیکە کرد بەتایبەت و لە هەموویان زیاتر بارسێلۆنا کە بیر لە گواستنەوەی ئەستێرە ئینگلیزیەکە بکەنەوە.
ئێستا و لە هەواڵێکی چاوەڕواننەکراودا کە دەیلی مەیڵ سەرچاوەکەیەتی و سکای سپۆرتیش بایەخی پێداوە، ئەوە ئاشکراکراوە کە یانەی لیڤەرپوول بیر لەوەدەکاتەوە لە هێرشبەرەکە بچنەپێشەوە.
– Liverpool are considering a move for Man United forward Marcus Rashford, according to the Daily Mail 😮
– Ethan Nwaneri contract talks enter final stages, according to The Athletic 🔴 pic.twitter.com/SpKUA42Tx8
— Sky Sports Premier League (@SkySportsPL) July 16, 2025
سکای دەڵێ ئەم هەوڵەی لیڤەرپوول دوای ئەوە دەێت کە وەڵامی کۆتاییان لە نیوکاسڵ وەرگرتووە ئالێکساندەر ئیزاک بۆ فرۆشتن نییە و چیتر بیری لێنەکەنەوە.
لەنێو بژرادەکانی تر بۆ بەهێزترکردنی هێڵی پێشەوەی تیمەکەی ئارنە سڵۆت، ڤیکتۆر ئۆسیمین و ئۆلی واتکینسیش ناویان هاتووە.
گواستنەوەی یاریزان لەنێوان مان یونایتد و لیڤەرپوول شتێکی باو نییە. کۆتا یاریزانی مانچێستەر یونایتد پەیوەندی بە رێدزەوە کردبێت فیڵ چیزناڵ بوو لە ساڵی 1964، ئەوەش واتا زیاتر لە نیو سەدە پێش ئێستا روویداوە.