بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

گەورەیەکی ئیتاڵیا ئۆفەری فەرمی پێشکەشی پاڵمێراس کرد

Yariga App

یاریگا –

لە ئیتاڵیاوە خواستی راستەقینە پیشاندراوە بۆ ئەستێرەیەکی پاڵمێراس و ئەمڕۆش ئۆفەری فەرمیان بە یانە بەڕازیلیەکە راگەیاند.

بەگوێرەی زانیارییەکانی فابریزپۆ رۆمانۆ، یانەی رۆما ئەمڕۆ بە پاڵمێراسیان راگەیاندووە بڕی نزیکەی 30 ملیۆن یۆرۆیان ئامادەکردووە بۆ هاتنەپێشەوە لە ریۆسی کۆڵۆمبی.

رۆمانۆ نووسیویەتی کە ئەو بڕەی یانەکەی پایتەختی ئیتاڵیا دیاریکردووە، گۆڕانکارییەکانیش لەخۆدەگرێت.

هەر بەپێی زانیارییەکان رۆژنامەنووسە ئیتاڵیەکە، یانەی پاڵمێراس داواکارییەکەی جیایە و ئەوان داوادەکەن بڕی 30 ملیۆن یۆرۆی جێگیربێت بەبێ گۆڕانکارییەکان.

لە درێژەی زانیاریی سەبارەت بە خواستی یانەکانی دیکە بۆ ئەو یاریزانە 25 ساڵیەکە کە وەک ناوەڕاستکاری بەرگریی یاریدەکات، رۆمانۆ زانیویەتی یانەی بێنفیکا خواستی خواستی هەیە بەڵام هێشتا هیچ گرێبەستێکی فەرمی پێشکەش نەکراوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button