ئه‌وروپاڤیدیۆ هەواڵگرنگترین

🎥 ئێستا؛ تڕەیلەری FC 26 بڵاوکرایەوە

"گوێمان لە گەیمەران گرتووە"

Yariga App

یاریگا –

تڕەیلەری ڤیدیۆ گەمی FC 26 بڵاوکرایەوە و گۆڕانکاری گەورە کراوە.

بەشێوەیەکی فەرمی کۆمپانیای EA تڕەیلەری یاریی EA Sports FC 26 بڵاوکردەوە، لە تڕەیلەرەکە ئاماژەیان بەوە کردووە گوێیان بۆ رەخنە و داواکارییەکانی گەیمەران گرتووە و گۆڕانکاری گەورەیان کردووە.

ساڵی رابردوو کۆمپانیاکە یاریی FC 25 بڵاوکردەوە بەڵام جێگای رەزامەندی بینەران نەبوو، رووبەڕووی رەخنەیەکی زۆر بووەوە، بەڵام ئەمجارە گوێ بۆ رەخنە و داواکارییەکان گیراوە و هەر لە تڕەیلەرەکە بە وردی ئاماژە بە سەرجەم گۆڕانکارییەکانی یارییەکە دەکرێت و یارییەکە باشتر کراوە.

هاوکات ناو و لۆگۆی یانەی یوڤێنتوس گەڕێنراوەتەوە و یاریگای ئالیانز ئارێنای تایبەت بە یانەی بایرن میونشنیش بۆ یارییەکە گەڕێندراوەتەوە.

بەشێوەیەکی فەرمیش یارییەکە لە 26ـی سێپتیمبەر بۆ پلاتفۆڕمەکانی پلەیستەیشن پێنج و چوار و جۆرەکانی دیکەی ئێکس بۆکسیش بڵاودەکرێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button