ئیسپانیاگرنگترین

فەرمی؛ لەبارەی لامین یامال بڕیارە گرنگەکە درا

Yariga App

یاریگا –

بەشێوەیەکی فەرمی لامین یامال لە وەرزی نوێ درێسی ژمارە 10 دەپۆسێت.

ئێستا لامین یامال لەگەڵ خانەوادەکەی گەیشتنە بارەگای بارسێلۆنا و یانە کاتالوونیەکە بەفەرمی رایگەیاند درێسی ژمارە 10 پێشکەش بە یامال کراوە و لەمەودوا درێسە مێژوویەکەی یانەکە دەپۆشێت.

یامال لە 27ـی ئایاری ئەمساڵ بەشێوەیەکی فەرمی گرێبەستەکەی لەگەڵ بارسێلۆنا تاوەکو هاوینی 2031 نوێکردەوە.

هاوکات ئێستا لە کامپ نو رێوڕەسمی واژۆکردن لەسەر گرێبەستە نوێیەکە و مەراسیمی پێشکەشکردنی درێسی ژمارە 10 بە یاریزانەکە بەڕێوەدرچێت.

هۆکاری دواکەوتنی ڕێوڕەسمەکەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، یامال سێ رۆژ لەمەوبەر تەمەنی بووە بە 18 ساڵ و پێشتر نەیدەتوانی بەر لە 18 ساڵی گرێبەستە درێژخایەنەکەی واژۆ بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button