ئێستا؛ ئاتاڵانتا بەهای ئادێمۆلا لووکمان بۆ ئینتەر میلان دیاری دەکات
رووناکی سەوزی هەڵکردووە..

یاریگا –
ئینتەر میلان لەگەڵ ئادێمۆلا لووکمان، هێرشبەری ئاتاڵانتا رێککەوت.
رۆژنامەنووسی سکای ئیتاڵیا جیانلوکا دی مارزیۆ بڵاویکردووەتەوە، ئینتەر میلان لەگەڵ ئادێمۆلا لووکمان، هێرشبەری ناجێری لەسەر مەرجە کەسییەکان رێککەوتووە و یاریزانەکە رووناکی سەوزی بۆ یانە ئیتاڵییەکە هەڵکردووە.
هەمان سەرچاوە ئاماژەی بەوەش کردووە، ئاتاڵانتا بۆ دەستبەرداربوون لە لووکمان داوای 50 ملیۆن یۆرۆ دەکات، بەڵام ئینتەر میلان ئامادەکاری کردووە ئۆفەرێک بە بەهای 40 ملیۆن یۆرۆ پێشکەش بکات و ئامادە نییە لەو نرخە زیاتر بدات.
Anche Nico Gonzalez nella lista dell’Inter: https://t.co/IN1NTCG68a
— Gianluca Di Marzio (@DiMarzio) July 16, 2025
ئینتەر میلان دەیەوێت بەخێرایی گرێبەستەکە یەکلاییبکاتەوە، بەڵام ئەگەر درێژە بکێشێت هەوڵ دەدەن تواناکانی نیکۆلاس گۆنزالێز، هێرشبەری ئەرجەنتینی یانەی یوڤێنتوس بەدەستبهێنن.
جیا لە ئینتەر، ئاتاڵانتاش لە ئەگەری رۆیشتنی لووکمان هەوڵ بۆ گواستنەوەی گۆنزالێز دەدات، جەیدن سانچۆ و ئێنکوکوش دوو بژاردەی دیکەی ئاتاڵانتان چونکە ئینتەر میلان لەسەر گواستنەوەی لووکمان سوورە و یانەکەش بەدوای شوێنگرەوەی دەگەڕێت.
لووکمان یاریی بۆ ئێڤەرتن، فولهام، لایپزیگ و لێستەر سیتی کردووە، هێرشبەرە 27 ساڵانییەکە لە هاوینی 2022 بەبڕی 10.85 ملیۆن یۆرۆ لە لایپزیگەوە پەیوەندی بە ئاتاڵانتا کردووە.

بە درێسی ئاتاڵانتا لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان بەشداریی 118 یاریی کردووە، 52 گۆڵی کردووە و 28 گۆڵی دروستکردووە.
لە وەرزی 2023/2024 نازناوی یۆرۆپالیگی بۆ یانەکەی بەدەستهێنا و خەڵاتی باشترین یاریزانی کیشوەری ئەفریقاشی پێشکەشکرا.