ئیسپانیاگرنگترین

فەرمی؛ نەشتەرگەری بۆ جود بێڵینگهام کرا

ماوەی دوورکەوتنەوەی ئاشکرا دەکرێت

Yariga App

یاریگا –

نەشتەرگەری بۆ شانی جود بێڵینگهام، ئەستێرەی ریال مەدرید کرا و چەند مانگێک دووردەکەوێتەوە.

ماڵپەڕی فەرمی ریال مەدرید بڵاویکردووەتەوە، نەشتەرگەرییەکی سەرکەوتوو بۆ شانی جود بێڵینگهام کراوە و ئێستا پڕۆسەی چاکبوونەوەی ئەستێرە ئینگلیزییەکە دەستپێدەکات.

پێشبینی دەکرێت ئەستێرە 22 ساڵانییەکە بۆ ماوەی زیاتر لە سێ مانگ دوور بکەوێتەوە و تاوەکو مانگی ئۆکتۆبەر نەتوانێت یاریی بکات.

بێڵینگهام لە سەرەتای مانگی نۆڤێمبەری 2023 لە یاریی بەرامبەر رایۆ ڤاییکانۆ لە لالیگا تووشی پێکان بوو، لەو یارییە بێڵی شانی چەپی دووچاری لێک دەرهاتن بوو، ئەوکات لە یارییەکانی ریال مەدرید و ئینگلتەرا دابڕا، بەڵام دواتر بە وەرگرتنی چارەسەر بەبێ ئەوەی هیچ نەشتەرگەرییەکی بۆ بکرێت، لە پێکانەکەی چاک بووەوە و دەستی بە یاریی کردەوە.

گەرچی پێکانەکەی بێڵینگهام گەورە بوو، بەڵام بە وەرگرتنی چارەسەر توانی بگەڕێتەوە یاریگاکان، نەیتوانی مانگێک یاریی بۆ یانەکەی بکات. ئەوکات پزیشکەکان رێنماییان کرد نەشتەرگەریی بۆ بکرێت، بەڵام ناوەڕاستکارەکەی ریال مەدرید بڕیاریدا تاوەکو هاوین لە یاریکردن بەردەوام بێت و دوای یۆرۆ نەشتەرگەریی بۆ بکرێت، کەچی دوای یۆرۆش نەشتەرگەرییەکەی نەکرد.

بەڵام جود چیدیکە نەیتوانی بەو پێکانە یاریی بکات و مەترسی لەسەر خۆی دروست بکات، بڕیاریدا دوای جامی جیهانی یانەکان نەشتەرگەرییەکە بکات و ئەمڕۆ بە سەرکەوتوویی نەشتەرگەری بۆ شانی کرا.

بێڵینگهام لە هاوینی 2023 بەبڕی 113 ملیۆن لە بۆڕووسیا دۆرتموندەوە پەیوەندی بە ریال مەدرید کرد.

لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان 100 یاریی بۆ ریال مەدرید کردووە، 38 گۆڵی کردووە و 28 گۆڵی دروستکردووە.

ساڵی 2025 بۆ جود بێڵینگهام کۆتایی دێت

بابەتی زیاتر

Back to top button