سعوودیەگرنگترین

فەرمی؛ کریستیانۆ رۆناڵدۆ خەڵاتێکی گەورەی پێبەخشرا

Yariga App

یاریگا –

کریستیانۆ رۆناڵدۆ خەڵاتی باشترین یاریزانی وەرزی رابردووی خولی سعوودی پێبەخشرا.

هەژماری فەرمی خولی سعوودی بڵاویکردووەتەوە، بەفەرمی کریستیانۆ رۆناڵدۆ، ئەستێرەی نەسڕ بە دەنگی هاندەران بە باشترین یاریزانی وەرزی 2024-25ـی خولی رۆشن دیاریکرا.

ئەفسانە پۆرتوگالییەلە لە وەرزی رابردووی خولەکە 30 یاریی بۆ یانەکەی کرد و بەشداریی 28 گۆڵی کرد، 25 گۆڵی کرد و سێ گۆڵی بۆ هاوڕێکانی دروستکرد.

نەسڕ وەرزی رابردوو بە کۆکردنەوەی 70 خاڵ پلەی سێیەمی خولەکەی بەدەستهێنا و بەهۆی ئەنجامە خراپەکانی، ستێفانۆ پیۆلی ئیتاڵی لە پۆستی راهێنەرایەتی یانەکە دوورخرایەوە و خۆرخێ خێسوسی پۆرتوگالی و راهێنەری پێشووی شوێنی گرتەوە.

کریستیانۆ لەم هاوینە گرێبەستەکەی لەگەڵ نەسڕ بۆ دوو وەرزی دیکە نوێکردەوە و تاوەکو هاوینی 2027 درێسی یانە سعوودیەکە دەپۆشێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button