
یاریگا –
بەفەرمی دەستەیەک ناوبژیوانی نێودەوڵەتی یاریی کۆتایی جامی عێراق بەڕێوەدەبەن.
فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق، سەلمان فەلاحی قەتەری وەک ناوبژیوانی یاریی کۆتایی جامی عێراق دەستنیشانکرد و ئەو ناوبژیوانە نێودەوڵەتییە دێربی کوردستان لە جامی عێراق بەڕێوەدەبات.
جیا لە سەلمان فەلاح، هەر سێ یاریدەدەرەکەشی قەتەرین و رەمەزن نعێمی یاریدەدەری یەکەم و ماجد شەمەری یاریدەدەری دووەم و خەمیس مریش ناوبژیوانی چوارەم دەبێت.
هەینی 18ـی تەمموز، کاتژمێر 20:00 بەکاتی هەولێر، هەردوو یانەی دهۆک و زاخۆ لە یاریی کۆتایی جامی عێراق لە یاریگای شەعبی نێودەوڵەتی لە بەغدا رووبەڕوودەبنەوە کە هەردوو یانە یەکەمجارە دەکەن یاریی کۆتایی جامەکە.
تاوەکو ئێستا هیچ یانەیەکی کوردستانی نەبووەتە پاڵەوانی جامی عێراق، بەڵام ئەمساڵ بۆیەکەمجار یانەیەکی کوردستانی نازناوەکە بەرزدەکاتەوە.
تۆڕی وەرزشی یاریگا لە ChatGPTـی پرسی پێشبینیت بۆ یاریی زاخۆ و دهۆک لە کۆتایی جامی عێراق چییە و ژیریی دەستکردیش پێشبینی سەرکەوتنی دهۆک دەکات.