ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

فەرمی؛ ریال مەدرید رۆیشتنی ئەستێرەیەکی راگەیاند

Yariga App

یاریگا

بەشێوەیەکی فەرمی ریال مەدرید رۆیشتنی لوکاس ڤاسکێسی ئیسپانی راگەیاند.

ماڵپەڕی فەرمی ریال مەدرید بڵاویکردووەتەوە، سبەی پێنجشەممە 16ـی تەمووز کاتژمێر 13:00  بە ئامادەبوونی فلۆرێنتینۆ پێرێز، سەرۆکی ریال مەدرید رێوڕەسمی ماڵاوایی لوکاس ڤاسکێس بەڕێوەدەچێت و بەڕێزەوە ماڵاوایی لە لوکاس دەکرێت.

سوپاس و پێزانینی خۆمان بۆ لوکاس ڤاسکێس، یەکێک لە ئەفسانە گەورەکانی یانەکە دەردەبڕین

یاریزانە 34 ساڵانەکە لە ئەکادیمیای ریال مەدرید پێگەیشتووە و لەوەتەی ساڵی 2015 لە تیپی یەکەمی ریال مەدرید یاریی دەکات، ئێستا لە بۆرسەی یاریزانان بەهای ئەو یاریزانە ئیسپانییە 3 ملیۆن یۆرۆیە، کە بە درێسی ریال مەدرید لە 402 یاری 38 گۆڵ و 73 ئەسیستی کردووە، 22 نازناوی بە درێسی یانە ئیسپانییەکە بەدەستهێناوە کە پێنجیان چامپیۆنزلیگ بوون.

بابەتی زیاتر

Back to top button