ئیسپانیاگرنگترین

بەرپرسانی بارسێلۆنا نیگەرانن لە سەرەڕۆییەکانی یاماڵ

Yariga App

یانەی بارسێلۆنا ترسیان نیشتووە لەوەی سەرکێشی و سەرەڕۆییەکانی لامین یامال ئەو یاریزانە بەرەو ئاقارێکی خراپ دا بباتەوە.

یاماڵ لە یەک کاتدا لە چەندین لاوە هێرشیکرایە سەر پاش ئەوەی لە ئاهەنگی لە دایک بوونیدا گروپێک کورتە باڵای هێنابوو بۆ گاڵتەجاڕی و لەلایەکی دیکەش سۆزانییەکی زۆر هێنرابوون کە بەگوێرەی قەبارەی مەمکیان هەڵبژێردرابوون، ئەمە جگە لەوەی باسی بەکارهێنانی مادەی هۆشبەر و بابەتی دیکەش دەکرێن و خودی ئاهەنگەکەش رووکارێکی مافیایانەی وەرگرتبوو.

حکومەتی ئیسپانیا داوایکردووە لێکۆڵینەوە لە ئاهەنگەکەی یاماڵ بکرێت بەهۆی سوکایەتی بە کورتە باڵاکان. بەگوێرەی دەیلی مەیلیش بەرپرسانی یانەکە ترسییان نیشتووە لەوەی کوڕە ئاڵتوونییەکەیان لەدەست بدەن و کاریگەری لەسەر ئاستی نێو یاریگا هەبێت.

لەلایەکی دیکە رۆژنامەی مارکا دەڵێت چاوەڕواندەکرێت زیاد لە 800 هەزار یۆرۆ سزابدرێت بەهۆی زیادەڕەوییەکان لە ئاهەنگەکەدا.

Yamal is in the spotlight for allegedly 'exploiting people with dwarfism', pictured here upon entry to the controversial party of the Barcelona teen sensation

 

 

The Mafia-themed event has drawn criticism amid claims that women with 'specific breast measurements were paid to attend'

 

کاتێک ئەم پرسە رووبەرووی مونیر نوسەیری باوکی یاماڵ کرایەوە لەلایەن کەناڵی ئەنتێنا 3ی ئیسپانیەوە تەنها بەوە وەڵامی دایەوە “ئاهەنگێکی زۆر خۆش بوو، ئەگەر زانیاری زیاترتان دەوێت بڕۆن خۆتان بیدۆزنەوە”.

باکگراوند و رابردووی باوکی یاماڵ هۆکارێکی دیکەی نیگەرانییە بۆ بارسا، کە ناوبراو زۆر نزیکە لە کوڕەکەی و رابردووییەکی دەوڵەمەندی هەیە لە بابەتی ئاژاوەگێڕی و زیندان و کاری سەرەڕۆیی.

ئەمە یەکەمجار نیە لەم هاوینەدا لە بابەتێکی سەرکێشیدا ناوی یاماڵ دەهێندرێت و بوونی پەیوەندی نهێنی لەگەڵ سۆزانییەک کە 12 ساڵ لە خۆی گەورەترە بەشێکی دیکەی سەردێڕی هەواڵەکان بوون.

ئەم کارانەی یاماڵ لە کاتێکدایە خۆی ناوی جەمالە و لە بنەماڵەیەکی موسڵمانە

Yamal enjoyed a dinner with his close family at the La Culpa restaurant on the Mediterranean coast

بابەتی زیاتر

Back to top button