ئینگلتەرا

تێد بۆیلی: کەس متمانەی بە ئێمە نەبوو

Yariga App

تێد بۆیلی سەرۆک و خاوەنی یانەی چێڵسی باسی بردنەوەی جامی جیهانی یانەکان دەکات و شانازی بە یاریزانەکانییەوە دەکات.

دوور لە چاوەڕوانییەکان، چێڵسی بە ئاست و ئەنجام شکستی بە پاریس هێنا و بووە پاڵەوانی وەشانی نوێی جامی جیهانی یانەکان لە ئەمریکا.

لە یەکەم لێدوانیدا بۆ لەوبارەیەوە بۆ تۆک سپۆرت وتی

نەدەکرا چاوەڕوانی ئەنجامێکی لەوە باشتر بکەین لە کوڕەکانمان، کارێکی زۆر مەزنیان کرد وزۆر خۆیان ماندوو کرد. بۆیە هەمووشتێک بە باشی هاتە پێش لەژێر سەرکردایەتی ئینزۆ. کەس متمانەی بەوە نەبوو ئێمە شکست بە پاریس بهێنین، ئەمەش وایکرد کوڕەکان زیاتر رژد بن و یەکگرتووتر بن. سوپاس بۆ ئەوانەی لەگەڵمان بوون و ئێمە بەپەرۆشین بۆ یارییەکانی دواتر.

سەبارەت بە پاڵەوانێتییەکەش بە گشتی ملیاردێرە ئەمریکییەکە وتی

جامی جیهانی یانەکان لە ئەمریکا سەخت بوو وە بە ئاسانی هەرس نەدەکرا بەڵام بینینی ئەوەی کوڕەکان چۆن یارییان دەکرد سەرباری دۆخەکە هێندەی دیکە جێگەی شانازی ئێمەن.

چێڵسی بووە یەکەم یانە وەشانە تازەکەی مۆندیالی یانەکان بباتەوە، هاوکات بڕە پارەیەکی زۆریشیان بۆ خاوەنی یانەکە بەدەستهێنا کە دەگاتە 150 ملیۆن دۆلار.

ئەمە دووهەم جار بوو بلووز بتوانێت جامی جیهانی بباتەوە. هاوکات چاوەڕواندەکرێت یانەکە رکابەرێکی سەرسەختی وەرزی نوێی پریمەرلیگ بێت پاش  بردنەوەی ئەم ناسناوە و بەرزبوونەوەی متمانە بە خۆبوونی یاریزانەکانییان.

بابەتی زیاتر

Back to top button