
یاریگا –
لیۆنێل مێسی هاندەرێکی ئەرجەنتین تووشی شۆک دەکات و دیارییەکی بەنرخی پێشکەش دەکات.
ئەفسانە ئەرجەنتینییەکە دوای ئەوەی پەیامێکی پڕسۆزی هاندەرێکی ئەرجەنتین دەبینێت کە خەون بە بەدەستهێنانی درێسی لیۆنێل مێسی دەبینێت، راستەوخۆ لەرێگەی ئینستاگرام نامە بۆ هاندەرەکە دەنێرێت و درێسێکی بە واژۆی خۆی پێشکەش دەکات.
سڵاو براکەم، پەیامەکەتم دەربارەی بەخشینی درێسی هەڵبژاردەی نیشتیمانی بینی، نووسینەکەتم زۆر بەدڵ بوو، بۆیە دەمەوێت درێسێکی خۆمت بە واژۆ وە پێشکەش بکەم. ناونیشانی خۆتم بۆ بنێرە تاوەکو درێسەکەی بۆ بنێرم.
هاندەرەکەی تانگۆ دوای بینینی نامەکەی مێسی تووشی شۆک بووە و باوەڕ بە چاوەکانی ناکات و خۆی بە دڵخۆشترین کەس وەسف دەکات.
بێگومان هەڵوێستەکەی مێسی دەنگدانەوەیەکی زۆری لێکەوتەوە، چونکە رووداوێکی دەگمەنە خودی ئەفسانەیەک بەوشێوەیە نامە بۆ هاندەرێک بنێرێت و خەونەکەی بەدی بهێنێت، بۆیە ستایشێکی زۆری هەڵوێستەکەی لیۆ کراوە.
❤️📲 Messi’s message to one of his fans: “Hi brother, I saw your post about the giveaway of the national team jersey. I really liked what you wrote, so I want to send you one signed by me as a gift. Send me your details and the address of the barbershop so I can send it to you.” pic.twitter.com/XGPo2GeXkP
— All About Argentina 🛎🇦🇷 (@AlbicelesteTalk) July 15, 2025