ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

یەکلاییدەبێتەوە؛ ریال مەدرید دەستبەرداری یاریزانێکی دیکە دەبێت

سێ یاریزانی باڵی چەپی هەیە و یەکێکیان بەڕێدەکات

Yariga App

یاریگا –

ریال مەدرید لەم هاوینە دەستبەرداری بەرگریکارێکی باڵی چەپ دەبێت.

دوای گواستنەوەی ئالڤارۆ کارێراس، بەرگریکاری لاوی ئیسپانی، ئێستا ریال مەدرید خاوەنی سێ بەرگریکاری باڵی چەپە، بەڵام تیپکە تەنیا پێویستی بە دووانیان دەبێت.

رۆژنامەی ئاس بڵاویکردووەتەوە، ریال مەدرید بڕیاریداوە لەم هاوینە لەنێوان فران گارسیا و فێرلان مێندی دەستبەرداری یەکێکیان ببێت چونکە ئالڤارۆ کارێراس لە پێکهاتەی سەرەکی دەبێت و گارسیا و مێندی یەکێکیان دەبنە یەدەکی بەرگریکارە نوێیەکە.

لۆس بلانکۆس دوێنێ سێشەممە 15ـی تەمموز بەشێوەیەکی فەرمی کارێراسی ناساند، بەرگریکارە 22 ساڵانییەکە بەبڕی 50 ملیۆن یۆرۆ لە بێنفیکاوە پەیوەندی بە ریال مەدرید کردووە و دووەم گرانبەهاترین بەرگریکاری مێژووی یانەکەیە، بۆیە رێگەی تێناچێت بکرێت بە یاریزانی یەدەک.

فران گارسیا و فێرلان مێندی تاوەکو هاوینی 2027 گرێبەستیان لەگەڵ ریال مەدرید هەیە، بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامە ئیسپانییەکە هەردوو یاریزانەکە دەیانەوێت بمێننەوە و نیازیان نییە یانەکە جێبهێڵن.

کامیان دەڕوات؟

بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەی ئاس، ئەگەری رۆیشتنی فێرلاند مێندی زیاترە، بەرگریکارەکە تەمەنی گەیشتووەتە 30 ساڵ و بەردەوام کێشەی پێکانی هەیە، لە دوایین چوار مانگ تەنیا 11 خولەک یاریی کردووە.

بەهای مێندی لە بۆڕسەی یاریزانان 14 ملیۆن یۆرۆیە و ریال مەدرید ئامادەیە بەو نرخە دەستبەرداری ببێت، بەڵام کێشە سەرەکییەکە ئەوەیە مووچەی ساڵانەی مێندی زیاتر لە 10 ملیۆن یۆرۆیە و هیچ یانەیەک ئامادە نییە ئەو مووچەیەی پێبدات.

فران گارسیا ئەگەری رۆیشتنی کەمترە، چونکە لە جامی جیهانی یانەکان ئاستێکی بەرزی پێشکەشکرد و بەهای لە بۆڕسەی یاریزانان بەشێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە و لە 18 ملیۆن یۆرۆ بۆ 30 ملیۆن بەرزبووەتەوە.

گارسیا تەمەنی 25 ساڵە و داهاتووی لەپێشە، ئاڵۆنسۆش متمانەی پێیەتی، بۆیە ئەگەر مێندی ئامادە نەبێت بڕوات یانەکە ناچارە لەم هاوینە هەردووکیان بهێڵێتەوە بەڵام یەکێکیان ئەستەمە دەرفەتی یاریکردنی هەبێت بێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button