دەنگۆکانی مێرکاتۆ؛ لویس دیاز لیڤەرپوول جێدەهێڵێت و چێڵسی دەستبەرداری دوو یاریزانی دەبێت
دوا دەنگۆ و هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە گواستنەوەی یاریزانان

یاریگا –
لیڤەرپوول هەوڵی گواستنەوەی هوگۆ ئێكیتیكێ دەدات دوای ئەوەی لە گواستنەوەی ئەلیكساندەر ئیزاک بێهیوا بوو – سكای سپۆرتس
لویس دیاز لیڤەرپوولی ئاگادار كردووەتەوە دەیەوێت لە مێركاتۆی هاوینەدا یانەكەی جێبهێڵێت – ئاتلێتیک.
لیدز یونایتد گەیشتە رێككەوتنی كۆتایی لەگەڵ نیوكاسڵ یونایتد بۆ گواستنەوەی لۆنگستاف – ئاتلێتیک.
پاریس سانجێرمان لە هەوڵەكانی بۆ گواستنەوەی ئیلیا زابارنی بەرگریكاری بۆرنمس بەردەوامە – ئێندیپێندیێت.
چێڵسی ئامادەیە گوێ لەو ئۆفەرانە بگرێت كە بۆ دەستبەرداربوون لە جواو فێلیكس و كریستۆفەر ئێنكونكو پێشكەشی دەكرێت – ستاندارد.
هەردوو یانەی مانچێستەر یونایتد و ئێڤەرتن كێبڕكێی گواستنەوەی دۆگلاس لویز دەكەن – فووتبۆڵ ئینسایدەر.
ئیبراهیما كۆناتێ بەرگریكاری لیڤەرپوول ئۆفەرێكی گرانبەهای سعوودییەكانی رەتكردەوە – میرەر.
لیڤەرپوول بەهای 43.5 ملیۆن پاوەندی وەک نرخی ئیبراهیما كۆناتێ دەستنیشانكردووە – ئاس.
لیدز یونایتد دەیەوێت بە خواستن گۆنزالۆ گارسیا بگوازێتەوە یانەكەی – TBR Football.