تەواو؛ گەوهەرە پۆرتوگالیەکە دەبێتە یاریزانی یوڤێنتوس

یاریگا –
پیشهاتەکان لە یوڤێنیوس خێرایی پێوەدیارە سەبارەت بە گواستنەوەی هەمیشەیی گەوهەرە پۆرتوگالییەکە.
تەنها چەند کاتژمێرێک لەمەوبەر بوو کە فابریزۆ رۆمانۆ بڵاویکردەوە یانەی یوڤێنتوس دەیەوێ بڕی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی فرانسیسکۆ کۆنسێساو بدات بە پۆرتۆ لەپێناو گەیشتن بە تواناکانی ئەو یاریزانە پۆرتوگالییە کە ئێستا بەخواستن لە ریزەکانی خانمە پیرەکە یاریی دەکات.
هاوینی 2024 بوو یوڤێنتوس فرانسیسکۆی لە پۆرتۆوە گواستەوە بەڵام مەرجی کڕینەوەی لەگەڵدا بوو کە دەتوانێ لە هاوینی 2025 بتوانێت بە بڕی 30 ملیۆن بیکاتە یاریزانی هەمیشەیی یانەکەیان.
ئێستا و لە هەواڵێکی نوێی هەمان رۆژنامەنووسدا ئەوە راگەیەندرا کە یۆڤی رازیە بەو بڕە پارەیە کۆنسێساو بکات بە یاریزانی هەمیشەیی.
رۆمانۆ نووسیویەتی کە بڕی پارەکە بە چوا گوژمە دەدرێتە پۆرتۆ.
هاوکات ئەوەشی زانیوە کە یاریزانە 22 ساڵیەکە تەنها بیانکۆنێری ویستووە سەرباری هەوڵەکان لە پرێمەرلیگەوە بۆ گواستنەوەی.
🚨⚪️⚫️ Juventus agree deal to sign Francisco Conceição on permanent move from FC Porto, here we go!
Deal in place for fee in excess of €30m paid in 𝐟𝐨𝐮𝐫 installments.
Conceiçao only wanted Juventus despite approaches from Premier League clubs. pic.twitter.com/MJKzhWeD1j
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) July 15, 2025
کۆنسێساو کە لە باڵ یاریی دەکات، وەرزی رابردوو لە 26 بەشداریکردندا لە خولی ئیتاڵی توانی 3 گۆڵ و 3 ئەسێست بکات.