بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

مانچێستەر یونایتد هێرشبەرێکی لە پرێمەرلیگ دۆزیوەتەوە

Yariga App

یاریگا –

یانەی مانچێستەر یونایتد هێشتا وێڵە بەدوای گواستنەوەی هێرشبەرێکی نوێ بۆ یانەکەیان.

مان یونایتد هەر لەم هاوینەدا چەند ئامانجێکی بۆ ئەو پێگەیە دیاریکردبوو، کە دیارترینیان ڤیکتۆر یۆکێرێش بوو، بەڵام ئەستێرە سویدیەکە بەتەواوەتی لە ئارسیناڵ نزیکبووەتەوە.

بەگوێرەی نوێترین زانیاریی کە پاوڵ هێرتسی رۆژنامەنووسی تایم سپۆرت بڵاویکردووەتەوە، مان یونایتد چاودێری بارودۆخی نیکۆلاس جاکسنی چێڵسی دەکەن.

جاکسن مەحکوومە بە رۆشتن، بەتایبەت دوای ئەوەی بلووز هەر لەم هاوینە لیام دێلاپ و جواو پێدرۆی گواستەوە و لە یەکەمین یارییەکانی خۆیاندا لەگەڵ ئەو یانە لەندەنیە تواناکانی خۆیانیان سەلماند.

رەنگە تاکە گرفت لەبەردەم کارگێڕی شەیتانە سوورەکان نرخی جاکسن بێت، بەتایبەت کە یانەکە بە رابەرایەتی سێر جیم راتکڵیف دەستگیرۆییەکی بێوێنەی گرتووەتەبەر بۆ کەمکردنەویە خەرجییەکان.


سەرەتای ئەم هەفتەیەبوو رۆژنامەی مەیڵی بەریتانی بڵاویکردەوە کە یانە لەندەنییەکە نرخی 100 ملیۆن پاوەندی خستووەتە سەر یاریزانە ئینگلیزیەکەیان بۆ هەر یانەیەک دەیەوێ بیگوازێتەوە.

جاکسن تەنها جێی بایەخی مانچێستەر یونایتد نییە، بەڵکوو لە ئیتاڵیاشەوە لەلایەن ئەیسی میلانەوە خواست بۆ گواستنەوەی پیشاندراوە و یەکێکە لە بژاردەکانی ماسیمیلیانۆ ئالێگری کە داوا دەکات بیگوازنەوە سانسێرۆ.

چێڵسی نرخێکی خەیاڵی دەخاتەسەر ئەستێرەیەکی

بابەتی زیاتر

Back to top button