بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

تەواو؛ ئاتلێتیکۆ مەدرید ئەرجەنتینیەک دەگوازێتەوە

Yariga App

یاریگا –

یانەی ئاتلێتیکۆ مەدرید گرێبەستێکی یەکلایی کردەوە رێککەوتن لەسەر مەرجە کەسییەکانیش کراوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی فابریزۆ رۆمانۆ، ئاتلێتیکۆ سەرکەوتووبوو لە گەیشتن بە رێککەوتنی کۆتایی لەگەڵ یانەی لیۆنی فەڕەنسی بۆ گواستنەوەی تیاگۆ ئالمادای ئەرجەنتینی.

ئالمادا کە تەمەنی 24 ساڵە، دەتوانێ لە هەردوو پێگەی ناوەڕاستکاریی هێرشبەریی و باڵ یاریی بکات.

رۆمانۆ نووسیویەتی یانە ئیسپانییەکە رێژەیەک لە بەهای یاریزانەکە دەکڕێتەوە کە خۆی دەدات لە 40 ملیۆن یۆرۆ.

ئالمادا لە بنەڕەتدا یاریزانی بۆتافۆگۆی دەستەخوشک (هاوخاون)ی لیۆنی فەڕەنسیە.

رۆژنامەنووسە ئیتاڵیەکە زانیویەتی کە رێککەوتنی نێوان ئاتلێتیکۆ و لایەنی فرۆشیار هەر لە هەینی رابردووەوە پشتڕاستکراوەتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button