
یاریگا –
هۆکاری گواستنەوەی یاریی نێوان دهۆک و زاخۆ بۆ یاریگای شەعب ئاشکرا کرا و نەورۆز دەسەڵاتدارانی ئەمنی سلێمانی بە هۆکاری سەرەکی دادەنێت.
دوای ئەوەی دهۆک و زاخۆ گەیشتنە یاریی کۆتایی جامی عێڕاق، بریاربوو رۆژی هەینی داهاتوو یاریی کۆتایی لە سلێمانی و تایبەت لە یاریگای نەورۆز بکرێت، بەڵام ئەمڕۆ یارییەکە بە فەرمی گواسترایەوە یاریگای شەعب لە بەغداد.
نەورۆز له پێگەی فەرمی خۆیان دەربارەی گواستنەوەی یارییەکە لە سلێمانیەوە بۆ بەغداد روونکردنەوەیان داوە، لە راگەیەنراوەکەدا دەڵێن دەسەڵاتدارانی ئەمنی شاری سلێمانی هۆکاری سەرەکی بوون بۆ ئەوەی یارییەکە لە سلێمانی نەکرێت.
روونکردنەوەی یانەی نەورۆز دەربارەی گواستنەوەی یارییەکە:
کوردی | عربي
له پاش ئه‌وه‌ی بڕیاردرا یاری كۆتایی جامی عێراق له نێوان
هه‌ردوو یانه‌ی دهۆك و زاخۆ له یاریگای یانه‌كه‌ماندا ئه‌نجام بدرێت , ئێمه‌ش به خۆشحاڵی و شانازییه‌وه لاری نه‌بوونمان له پێدانی یاریگاكه بۆ ئه‌و بۆنه گه‌وره وه‌رزشییه ده‌ربڕی و كه ده‌بووه هۆی ژماره‌یه‌كی زۆری هانده‌رانی ئه‌و دوو یانه خۆشه‌ویسته بێنه شاری سلێمانی كه ئه‌مه‌ش له‌م كاته سه‌خت و دژوار و بێ موچه‌ییه‌دا داهاتێكی باش ده‌هاته شاره‌كه‌مان و خه‌ڵكێكی زۆر سودمه‌ند ده‌بوون , به‌ڵام به‌داخه‌وه دوای بڵاو كردنه‌وه‌ی نوسراوی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی وه‌رزش بۆ فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق و بەپێی هەواڵ و زانیارییەکانی میدیا باوەڕ پێکراوەکانی عێراق، زانیاریمان به ده‌ست گه‌یشتووه كه ده‌سه‌ڵاتدارانی ئەمنی شاری سلێمانی ڕێگر بوون له ئه‌نجامدانی ئه‌و یارییه له شاری سلێمانی به بیانووی ئه‌وه‌ی كه ئه‌منییه‌تی یاریگاكه پارێزراو نییه كه ئه‌مه‌ش جێگای داخه بۆ یانه‌كه‌مان و شه‌قامی وه‌رزشی به گشتی .