ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

تەواو؛ لیڤەرپوول ئەستێرەیەكی پرێمەرلیگی دەوێت

ئارنە سڵۆت سوورە لەسەر گواستنەوەی ئیزاک

Yariga App

یاریگا –

یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی هەوڵەكانی بۆ گواستنەوەی ئەلیكساندەر ئیزاک دەستپێكردووە.

ئیزاک کە هاوینی 2022  بەرامبەر 70 ملیۆن یۆرۆ لە ریال سۆسیدادەوە پەیوەندی بە ریزەکانی نیوکاسڵ یونایتد کرد، ئێستا لە بۆرسەی یاریزانان بەهاكەی 120ملیۆن یۆرۆیە.


بە گوێرەی زانیارییەكانی دەیڤد ئۆرنشتاین لە تۆڕی ئاتلێتیک، لیڤەرپوول گفتوگۆی فەڕمی بۆ گواستنەوەی ئەلیكساندەر ئیزاک دەستپێكردووە.

هیچ ئۆفەرێكی فەرمی پێشكەشنەكردووە بەڵام ئامادەیە 120 ملیۆن پاوەند بۆ گواستنەوەی خەرجبكات.

وەرزی رابردوو ئیزاک لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان لە 42 یاریی نیوکاسڵ یونایتد 27 گۆڵ و 6 ئەسیستی کرد، کە لە پرێمەرلیگ لە 34 یاری 23 گۆڵ و 6 ئەسیستی کرد و تاکە یاریزان بوو لە خولەکە لەو وەرزە بەشداریی 29 گۆڵ بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button