عێراقکوردستانگرنگترین

فەرمی؛ یاریی کۆتایی جامی عێراق لە سلێمانییەوە گواسترایەوە بەغدا

یانەی دهۆک روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە

Yariga App

یاریگا –

یاریی کۆتایی جامی عێراق لە سلێمانییەوە گواسترایەوە بەغدا و یانەی دهۆک بەفەرمی رایگەیاندووە یارییەکەیان بەرامبەر زاخۆ لە بەدا دەکرێت.

یانەی دهۆک لە روونکردنەوەیەکیدا رایگەیاندووە، لەسەر راسپاردەی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق بڕیاریداوە یاریی کۆتایی جامی عێراق لە سلێمانییەوە بگوازرێتەوە بەغدا، بۆ ئەوەی لە سەلامەتی هاندەران و دروست نەبوونی گرژی و ئاڵۆزی دڵنیابین.

یانەی دهۆک لە روونکردنەوەکەیدا بڵاویکردووەتەوە :’ئێمە بە سینگێکی فراوانەوە دەستنیشانکرانی یاریگای نەورۆزمان بۆ یاریی کۆتایی وەرگرتبوو، بەڵام ترس هەبوو یارییەکە بەهۆی لێکەوتەکانی سۆشیاڵ میدیا بچێتە قاڵبێکی دیکەوە و گرژی و ئاڵۆزی دروست بێت, سوپاسی یانەی نەورۆز و پارێزگای سلێمانی دەکەین، بەڵام فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق پێیباشتر بوو یارییەکە بگوازرێتەوە بەغدا’.

💛💙💛
ژبەر بەرژەوەندییا گشتی
دکۆمبوونا خۆ دا کارگێرییا یانەیا دهۆک دگەل پاریزگارێ دهۆک د.عەلی تەتەر لسەر چەند خالان…

Posted by DUHOK SPORT CLUB on Tuesday, July 15, 2025 

گەرچی پێشتر بەفەرمی بڕیاردرابوو رۆژی هەینی یاریی کۆتایی جامی عێراق لە یاریگای نەورۆز لە سلێمانی بکرێت، بەڵام بەهۆی ‘دڵنیا نەبوون لە سەلامەتی هاندەران’ بڕیاردراوە یارییەکە بگوازرێتەوە بەغدا، کە یەکەمجارە دوو یانەی کوردستان گەیشتوونەتە یاریی کۆتایی.

دوێنێ دووشەممە فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق بەفەرمی رایگەیاندبوو، یاریی کۆتایی جامی عێراق لە نێوان دهۆک و زاخۆ رۆژی هەینی لە یاریگای نێودەوڵەتی نەورۆز لە سلێمانی دەکرێت، لەکاتێکدا یانەی زاخۆ بە نووسراوی فەرمی داوایکردبوو یارییەکە لە سلێمانی نەکرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button