ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

دوایین پەرەسەندن؛ چارەنووسی سێبایۆس لە ریال مەدرید نادیارە و ئالۆنسۆش لێی تووڕەیە

سێبایۆس: هیوادارم ریال بێتیس دەرگای گەڕانەوەم بۆ یانەکە لێ دانەخات

Yariga App

یاریگا –

پەیوەندی نێوان سێبایۆس و ئاڵۆنسۆ ساردی تێکەوتووە و چارەنووسی ناوەڕاستکارە ئیسپانییەکە لە ریال مەدرید نادیارە.

رۆژنامەی مارکای ئیسپانی ئاشکرایکردووە، چابی ئاڵۆنسۆ راهێنەری ریال مەدرید بەهۆی ئەو لێدوانەی دوێنێ دووشەممە بۆ میدیاکان داویەتی، لە دانی سێبایۆس ناوەڕاستکاری ئیسپانی یانەکەی نیگەرانە، هەربۆیە چارەنووسی ئەو یاریزانە ئیسپانییە لە مەدرید زیاتر ناڕوون بووە.

سێبایۆس لەکاتی گەیشتنی بۆ سێڤییا بۆ بەسەربردنی پشووەکانی هاوینەی، لەبارەی داهاتووی خۆی بە میدیاکانی راگەیاندبوو ‘ریال بێتیس هەمیشە وەکو ماڵی خۆم سەیری دەکەم و هیوادارم دەرگای گەڕانەوەم بۆ ئەو یانەیە هەر بە کراوەیی بمێنێتەوە، تاوەکو ئێستا هیچ گفتوگۆیەکم لەبارەی داهاتووی خۆم نەکردووە، دوای ئەم هەفتەیە کۆدەبینەوە و لەبارەی داهاتووی خۆم بڕیار دەدەم.

مارکا راشیگەیاندووە، ریال بێتیس ئەستەمە بتوانێت لەم هاوینە سێبایۆس بباتە ریزەکانی، چونکە ئەو یاریزانە تەمەنی گەیشتووەتە 29 ساڵ و یانە ئەندەلووسییەکە ناتوانێت مووچەی ئێستای سێبایۆس بدات ئەگەر بە خواستن بیگوازێتەوە ریزەکانی، بێتیس تەنیا دەتوانێت نیوەی مووچەکەی بدات.

رادیۆی کادێنا سێری ئیسپانی ئاشکرایکردووە، گەرچی سێبایۆس بە دۆخی ئێستای خۆی لە ریال مەدرید ناڕازییە، بەڵام یانە مەدریدییەکە دوای رۆیشتنی لوکا مۆدریچ ئامادە نییە دەستبەرداری ئەو یاریزانەی بێت، کە هاوینی 2017 بەرامبەر 16.5 ملیۆن یۆرۆ ئەو ناوەڕاستکارە ئیسپانییەی لە ریال بێتیسەوە گواستەوە ریزەکانی.

دوای دەستبەکاربوونی ئالۆنسۆ لە ریال مەدرید هەست بە بەراوێزخستن دەکات و لە مۆندیالی یانەکان لەکۆی چوار یاری تەنیا 70 خولەک یاریی کرد، کە ئێستا ئەو یاریزانە لە بۆرسەی یاریزانان بەهایەکەی بۆ 10 ملیۆن یۆرۆ دابەزیوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button