مانچێستەر یونایتد لە گواستنەوەی ئەستێرەیەکی پریمەرلیگ نزیکە

یاریگا –
براین ئێمبۆێمۆ، هێرشبەری کامیرۆنی برێنتفۆرد، بەم نزیکانە پەیوەندی بە شەیتانە سورەکانەوە دەکات.
بە دڵنیاییەوە وەرزی رابردوو قورسترین وەرزی مانچێستەر یونایتدبوو، یانەیەکی خاوەن مێژووی وەک مانچێستەر یونایتد بە پلەی 15ـیەم کۆتایی بە وەرزێکی بێ دەستکەوت بهێنێت. خراپی فۆڕم لە سێ وەرزی رابردوودا وایکرد یانەکەی ئەمۆریم کێبڕکێ لەسەر مانەوە بکات.
هەر لەبەر ئەم هۆکارەش دەستبەجێ ئیدارەی یانەکە دەستیان کرد بە وەرگرتنی یاریزانی کوالیتی بەرز و یەکلاکەرەوە لە هێرشبردندا. هێرشبەرە کامیرۆنییەکە یەکێکە لەو یاریزانانە. سەرچاوە ئینگلیزییەکان دەڵێن، لەگەڵ ئەو یاریزانە رێککەوتن کراوە و بەم نزیکانە بە گرێبەستێکی هەمیشەیی پەیوەندی بە شەیتانە سورەکانەوە دەکات.
🚨 Manchester United have reached an agreement with Brentford to sign Bryan Mbeumo.
Sources say the last remaining issues between the clubs have been resolved and that the transfer is now in the process of being finalised.
(Source: @Transfersdotcom) pic.twitter.com/Uyt91yy8eW
— Transfer News Live (@DeadlineDayLive) July 15, 2025
;
ئێمبۆێمۆ وەرزی رابردوو لە برێنتفۆرد ئاستێکی سەرنجڕاکێشی پێشکەش کرد؛ لە هەر دوو یارییەکدا تێکڕای گۆڵێکی تۆمار دەکرد. ئەم هێرشبەرە 20 گۆڵ و 9 ئەسیست لە 42 یاریدا لە پاڵەوانێتییە جیاوازەکان (پرێمەرلیگ و جامی یەکێتی ئینگلتەرا و جامی سوپەری وڵاتەکە) تۆمارکرد.