ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

فەرمی؛ ئەستێرەیەک پەیوەندی بە برێنتفۆردەوە كرد

Yariga App

یاریگا –

یانەی برێنتفۆردی ئینگلیزی بەفەرمی گرێبەستی لەگەڵ جۆردان هێندرسن ئەستێرەی ئینگلیزی واژۆكرد.

لە ماوەی رابردوودا هێندەرسن بە رێککەوتنێکی هاوبەش گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی ئایاکسی هۆڵەندی هەڵوەشاندەوە و ماڵئاوایی لە یانەکە کرد.


هەژماری فەرمی برێنتفۆرد لە پلاتفۆرمی ئێكس پەیوەندیكردنی هێندرسنی بە ریزەكانی یانەكەیەوە راگەیاند.

هێندەرسن لە هاوینی 2023 بەبڕی 14 ملیۆن یۆرۆ لە لیڤەرپوولەوە پەیوەندی بە ئیتیفاقی سعوودی کرد، بەڵام تەنیا دوای شەش مانگ سعوودیەی جێهێشت و پەیوەندی بە ئایاکسی هۆڵەندی کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button