
یاریگا –
مانچێستەر سیتی بەفەرمی گرێبەستەکەی لەگەڵ کۆمپانیای پوما نوێکردەوە و تاوەکو ساڵی 2035 هەر ئەم کۆمپانیایە سپۆنسەری جلوبەرگی یانە ئینگلیزییەکە دەبێت.
یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی بەفەرمی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ کۆمپانیای پوما تاوەکو ساڵی 2035 راگەیاند، کە لەوەتەی ساڵی 2019 ئەو کۆمپانیایە سپۆنسەری دابینکردنی درێس و جلوبەرگە وەرزشییەکانی یانەکە دەکات.
We call it home 💫 pic.twitter.com/BAGT4btCOx
— Manchester City (@ManCity) July 15, 2025
تایارۆن مارشاڵ رۆژنامەنووسی ئینگلیزی لە ماڵپەڕی مانچێستەر ئیڤنینگ نیوز ی ئینگلیزی ئاشکرایکردووە، گرێبەستە نوێیەکەی مان سیتی لەگەڵ پوما بۆ ماوەی 10 وەرز دەبێت، هەر وەرزێک بەرامبەر 100 ملیۆن یۆرۆ دەبێت، بەمەش مان سیتی لە ماوەی 10 ساڵی داهاتوو نزیکەی ملیارێک پاوەندی لە پوما دەست دەکەوێت و دەبێتە خاوەنی گرانبەهاترین گرێبەستی سپۆنسەریکردن لە پرێمەرلیگ.