بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

لەنێوان ناپۆلی و گاڵاتاسەڕای چی دەگوزەرێت؟

Yariga App

یاریگا –

یانەی ناپۆلی و گالاتاسەڕای گەیشتوونەتە مامەڵەی گەرم بۆ رێککەوتن لەسەر گواستنەوەی ڤیکتۆر ئۆسیمین.

ناپۆلی و ئۆسیمین هیچ هیوایەک لەنێوانیاندا نەماوە بۆ پێکەوە کارکردن. تەنانەت دوای ئەوەی زستانی رابردووش کە بەخواستن نێردرایە ریزەکانی گالاتاسەڕای، زۆر یانەی گەورەی ئەورپا بەتایبەت لە پرێمەرلیگەوە چاویان لە تواناکانی بوو. بەڵام یانەکەی چەندجارێک جەختیکردووەتەوە لەوەی بە کەمتر لەو بڕەی وەک مەرجی هەڵوەشاندنەوەی خراوەتەسەر بەهاکەی کە 75 ملیۆن یۆرۆیە. ئەوەش لە کۆتا هەڵوێستی سەرۆکی ناپۆلیدا بینرا.

ئێستا؛ وەڵامی ناپۆلی بۆ ئەو ئۆفەرە فەرمیەی پێشکەشیان کراوە ئاشکرادەکرێت

بەگوێرەی نوێترین زانیاریی و پێشهات کە فابریزۆ رۆمانۆ ئاشکرای کردووە، یانە تورکیەکەی مەرجە نوێیەکانی یانە ئیتاڵیەکەی رەتکردووەتەوە، بەڵام گفتوگۆیەکان بەردەوامییان دەبێت ئەگەر مەرجەکان جارێکیتر گۆڕانکارییان بەسەردا بێت.

رۆمانۆ نووسیویەتی، ناپۆلی داوای 40 ملیۆن پاوەند دەکات لەگەڵ 35 ملیۆنی دیکە کە لە دەوروبەری ساڵی داهاتوو بدرێت، ئەوە و هەروەها مەرجی فرۆشتنەوەی یاریزانە نەیجیریکە لە رێککەوتنەکەدا.

هەرچی گالاتاسەڕایە، دەیەوێ ئەو بڕەیتر (35 ملیۆن یۆرۆیەکەی دیکە) لە ساڵی 2027 بدات و مەرجی فرۆشتنەوەی ئۆسیمینیشی تێدا نەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button