یانەیەکی ئینگلیزی بەفەرمی گرێبەستی پێشکەشی کۆڵکارە لێهاتووەکەی بۆندزلیگا کرد

یاریگا –
لە ئینگلتەراوە ئۆفەری فەرمی پێشکەشی هوگۆ ئێکیتێکێ ئەستێرەی دیاری بۆندزلیگا کرا.
بەگوێرەی زانیارییەکانی فابریزۆ رۆمانۆ، یانەی نیوکاسڵی ئینگلیزی ئۆفەری فەرمی پێکشەشی ئینتراخت فڕانکفورت کردووە بۆ گواستنەوەی گۆڵکارە فەڕەنسیەکە.
وەک رۆمانۆ بڕەکەی ئاشکراکردووە، پێشتر و هەر لەم هاوینە ئۆفەرێک زیاتر لە 70 ملیۆن لەلاین یانەیەکی دی پێشکەشی فڕانکفورت کراوە، بەڵام نیوکاسڵ دەیەوێ گواستنەوەی هێرشبەرە 22 ساڵییەکە لە بەرژەوەندی خۆی یەکلایی بکاتەوە. تا ئێستاش گفتوگۆیەکان لەو بارەیەوە بەردەوامییان هەیە.
🚨⚪️⚫️ EXCL: Newcastle submitted an official bid today to Eintracht Frankfurt for Hugo Ekitike!
Proposal higher than €70m previously offered by another club this summer with Newcastle pushing to get the deal done.
Negotiations underway. 🔛🇫🇷 pic.twitter.com/NYfrlsQKLP
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) July 14, 2025
ئێکیتیکێ وەرزی رابردوو ئاستی لەگەڵ یانە ئەڵمانیەکە بەتەواوەتی تەقیەوە کاتێک توانی لە 33 یاریی خولی ئەو وڵاتە 15 گۆڵ و 8 ئەسێست بکات.