بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

وردەکاریی گرێبەستە نوێیەکەی ریال مەدرید

Yariga App

یاریگا –

کەمێک پێش ئێستا یانەی ریال مەدرید لە پێگە فەرمیەکانی خۆیەوە گرێبەستێکی نوێی  راگەیاند.

وەک لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، ریال سەرکەوتوو بوو له گواستنەوەی ئالڤارۆ کارارێسی ئیسپانیی.

بەپەلە: ریاڵ مەدرید گرێبەستێکی نوێی ئاشکرا کرد

بەگوێرەی زانیارییەکانی فابریزۆ رۆمانۆ کە بەشێک لە گرنگترین ناوەڕۆکی گرێبەستەکەی ئاشکراکردووە، بڕی تێچووی گواستنەوەی کارارێس له بێنفیکاوە بۆ مەدرید 50 ملیۆن یۆرۆ بووە، بەڵام بەشێوەی قیست دەدرێت.

هەر بەپێی زانیاریی رۆمانۆ، ماوەی گرێبەستی بەرگریکارەکەی لای چەپ لەگەڵ قەڵای سپی تا هاوینی 2031 دەخایەنێت.

کارگێڕی مێرێنگی لەمێژە هەڵوەدای گواستنەوەی بەرگریکارێکی چەپن بەتایبەت لەدوای رۆشتنی مارسێلۆ بەڕازیلیەوە. هەربۆیە ئامارەکانی کارارێس بۆ یانە مەدریدیەکە ئێجگار سەرنجڕاکێش بوو تا وەک جێگرەوەی مارسێلۆ بیهێننە سانتیاگۆ بێرنابیۆ.

بابەتی زیاتر

Back to top button