ئیسپانیاگرنگترین

سکاڵا لەسەر لامین یامال تۆمار دەکرێت

بێڕێزی بە کەم ئەندامان!

Yariga App

یاریگا –

لامین یامال، هێرشبەری بارسێلۆنا بەهۆی ئاهەنی لەدایکبوونیەوە رووبەڕووی رێکاری یاسایی دەبێتەو.

لامین یامال یاریزانی بارسێلۆنا کە دوێنێ تەمونی بووە 18 ساڵ رووبەڕووی رێکاری یاسایی دەبێتەوە، دوای ئەوەی کۆمەڵەی کەسانی تووشبوو بە ئاکۆندرۆپلازی ( کورتە باڵا) بانگهێشتی ئاهەنگەکەی کردبوو بۆ کات بەسەربردن و گاڵتەجاری. هەر دوای ئەم رووداوە رێکخراوی مافەکانی کورتەباڵاکان (ADEE) ئیدانەی ئەم کارەی یامالیان کرد و بڕیاریاندا رووبەڕووی یاسای بکەنەوە.

ADEE، ئەندامی کۆنفیدراسیۆنی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکانی جەستەیی ئیسپانیا رایگەیاند کە ئەو کەسانەی کە کورتەباڵا بوون بۆ مەبەستی گاڵتەجاری و کات بەسەربردن بانگهێشتی ئاهەنگەکەی یامال کراون.

کۆمەڵەکە ئەم کارەی بە “قبوڵ نەکراو” ناوبرد و بە پێشێلکردنی کەرامەتی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان وەسفی کرد.

کارۆلینا پوێنتێ سەرۆکی ADEE گوتی:

“قبووڵ ناکرێت کە لە سەدەی بیست و یەکدا، ئەو کەسانەی کە خاوەن پێداویستی تایبەتن بەردەوامن لە بەکارهێنانیان وەکو کات بەسەربردن لە ئاهەنگەکانی تایبەتدا.” “کەرامەت و مافەکانی کۆمەڵگاکەمان بۆ هیچ کەسێک، لە هەر بارودۆخێکدا، کات بەسەربردن نییە.”

کۆمەڵەکە جەختیشی لەوە کردەوە کە رێکاری یاسایی دەگرنە بۆ پاراستنی کەرامەتی کەمئەندامان. ئەم کردەوانە نەک هەر یاسا پێشێل دەکەن، بەڵکو بەها بنەڕەتییەکانی کۆمەڵگایەک کە ئامانجی یەکسانیخوازی و رێزگرتنە دەخاتە ژێر پرسیارەوە.

لامین یامال وەڵامی گشتی سەبارەت بە بەیاننامەکەی کۆمەڵەکە تاوەکوو ئێستا نەداوەتەوە وهیچ کاردانەوەیەکی نەبووە، بەڵام بێگومان لەبەر ئەم هۆکارە ئەگەری ئەوە هەیە کە رووبەڕووی دادگا ببێتەوە.

یاریزانە ئیسپانییەکە کە دوێنێ بووە 18 ساڵ، بەم دواییە وەرزێکی بەهێزی لەگەڵ بارسێلۆنا بەڕێ کرد و نازناوی لالیگا و جامی شا و جامی سوپەری بەدەستهێنا، پێشبینیش دەکرێت لە وەرزی داهاتوودا درێسی ژمارە 10ی یانەکەی بپۆشێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button