فه‌ره‌نساگرنگترینمۆندیالی یانەکان

لویس ئێنریکێ؛ بەزۆر تووشی شەڕیان کردم

Yariga App

یاریگا –

لویس ئێنریکێ، راهێنەری پاریس سانجێرمان، بەرگەی دۆڕانەکەی دوێنێ شەوی نەگرت و بە هێرش کردنە سەر جواو پێدرو بووە سەردێری هەواڵەکان.

ئینریکێ دەستبەجێ پەشیمانی خۆی دوای ئەم رووداوە دەربڕی کە بۆچی بەرامبەر جواو پێدرو تووڕە بووە و نەیتوانیوە پێش تووڕەیی خۆی بگرێت و دواتر بۆ یاریزانانی چێڵسی و یاریدەدەرەکانی روونکردەوە کە لەلایەن کامێرای DAZN لە رێگەی خوێندنەوەی لێوی راهێنەری ئیسپانییەوە گیراوە.

روونکردنەوەی ئێنریکێ لەسەر ئەو دیمەنەی کە تێیدا هێرش دەکاتە سەر هێرشبەرە بەرازیلییەکە، گوتی:

“من گەمژەم، لەوێ وەستابوو، پاڵی بەمنەوە وەنا، ویستم بیگرم خۆی فڕیدایە سەر زەویەکە”.

ئەم ئاڵۆزییە بەهۆی دۆنارۆماوە دەستی پێکرد. کاتێک لەگەڵ جواو پێدرۆ بەریەک کەوتن راستەوخۆ چووە لای یاریزانێکی چێڵسی. هەندێک دەمەقاڵیان کرد و لە کاتێکدا ئەشرەف حەکیمی بە دەستی ئاماژەی بەوە دەکرد کە زۆر قسە دەکات، لویس ئێنریکی هاتە لایان و لە ناوەڕاستی شەڕەکەدا زلەیەکی لە جواو پێدرۆ دا.

ناسر خلێفیش لە چاوپێکەوتنێک لەگەڵ رۆژنامەنووسان بەرگری لە لویس ئێنریکی کرد و روونیکردەوە کە چۆن دۆخەکە ئاڵۆز بوو و دواجار بووە هۆی ئەوەی راهێنەرەکەی زلەیەک لە جواو پێدرۆ بدات و گوتی:

ئێمە خاوەنی بە رەوشترین و بەڕێزترین راهێنەرین لە جیهاندا. ئەو چووە بۆ هێورکردنەوەی یاریزانەکان و پاڵیان پێوەنا، دەبێت رێز لە راهێنەرەکانیش بگرێت”.

لە دوای ئەم رووداوە رەنگە لویس ئێنریکی رووبەڕووی سزایەکی بەرچاو ببێتەوە بەهۆی لێدانی ئەو یاریزانە بەڕازیلییە سەرەڕای تەواوبوونی یارییەکە، دواجار نازانرێت فیفا چۆن مامەڵە لەگەڵ ئەم بارودۆخەدا دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button