یانهیهكی دیكه دهیهوێت لویس دیاز له چنگی بارسێلۆنا و بایرن دهربهێنێت

یاریگا –
یانەی نەسری سعودی کێبڕکێی بۆ گواستنەوەی لویس دیاز، ئەستێرەی کۆڵۆمبی، یاریزانی باڵی لیڤەرپوول دەستپێکرد.
بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی کەناڵی FOOT AFRICA، یانەی نەسر ئارەزووی خۆی بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە کۆڵۆمبییە دەربڕیوە بۆ بەهێزکردنی ڕیزەکانی تیپەکە بۆ وەرزی داهاتوو.
لويس دياز يحرز هدف التقدم لليفربول مستغلاً تمريرة حاسمة من صلاح#الدوري_الإنجليزي_الممتاز#PremierLeague pic.twitter.com/ssjQmMsgDs
— beIN SPORTS (@beINSPORTS) April 13, 2025
دانوستانەکان لە نێوان بەرپرسانی یانەی نەسر و یاریزانە کۆڵۆمبییەکە دەستیپێکردووە بۆ کۆتاییهێنان بە گرێبەستەکە لە نێوان دهبێت یانه سعودیهكه ركابهرییهكی سهخت لەگەڵ بایرن میونشن و بارسێلۆنا بكات.
بەپێی ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکانی ئەڵمانیا، بایرن میونشن ئۆفەرێکی 52 ملیۆن پاوەندی پێشکەش کردووە بۆ تەواوکردنی گرێبەستەکە، لەکاتێکدا بارسێلۆنا ئامادە نییە داواکارییە داراییەکانی لیڤەرپوول بۆ ئەو یاریزانە بەتوانایە جێبەجێ بکات كه لیڤەرپوڵ داوای 80 ملیۆن پاوەند دەکات بۆ دهستبهرداربوون لەم یاریزانە.
دیاس لە مانگی یەکی ساڵی 2022 لە یانەی پۆرتۆوە بە بڕی 54 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە لیڤەرپوولەوە کرد، یاریزانە باڵە تەمەن 27 ساڵەکە لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان 148 یاری لەگەڵ لیڤەرپوول كردووه و 41 گۆڵی و 23 ئەسیستیشی ههیه.