ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ئەمڕۆ لوکا مۆدریچ دەگاتە میلان

گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکە واژۆ دەکات

Yariga App

یاریگا –

لوکا مۆدریچ، ناوەڕاستکاری کڕواتی ئەمڕۆ دەگاتە میلان و گرێبەستەکەی واژۆ دەکات.

نیکۆلۆ شیرا رۆژنامەنووسی باوەڕپێکراو بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ لوکا مۆدریچ دەگاتە میلان، ئەم بەیانییە پشکنینی پزیشکی بۆ دەکرێت، دواتر لە نیوەڕۆ گرێبەستەکەی لەگەڵ ئەیسی میلان تاوەکو هاوینی 2026 بە مووچەی ساڵانەی 4 ملیۆن یۆرۆ واژۆ دەکات.

هاوکات بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەی لاگازێتە دێلۆ سپۆرت، یاریزانە 39 ساڵانییەکە درێسی ژمارە 14ـی میلان دەپۆشێت.

مۆدریچ مانگی رابردوو بە فەرمی رۆیشتنی لە ریال مەدرید راگەیاند و مۆندیالی یانەكان كۆتا پاڵەوانێتی بوو لۆكیتا بەدرێسی ریال مەدرید یاریی کرد.

مۆدریچ لە سێپتێمبەری ئەمساڵ دەبێتە 40 ساڵ، دەیەوێت بەشداریی مۆندیالی 2026 بکات و پاشان ماڵاوایی لە لاکێشەی سەوز بکات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button