عێراقگرنگترین

دوایین زانیاری؛ یاریی کۆتایی جامی عێراق کەی و لەکوێ دەکرێت؟

یارییەکە دوادەخرێت؟..

Yariga App

یاریگا –

تاوەکو ئێستا کات و یاریگای یاریی کۆتایی جامی عێراق نادیارە، کە زاخۆ و دهۆک گەیشتوونەتە کۆتایی.

گەرچی پێشتر وابڕیاربوو رۆژی چوارشەممە یاریی کۆتایی جامی عێراق لە نێوان دهۆک و زاخۆ بکرێت، بەڵام تاوەکو ئێستا کات و شوێنی یارییەکە نادیارە.

تەها زاخۆیی، ئەندامی دەستەی کارگێڕی زاخۆ لە لێدوانێکی بۆ کەناڵی رابیعە ریازی گوتی:”تاوەکو ئێستا نازانین یاریی کۆتایی جامی عێراق کەی و لەکوێ دەکرێت، وابزانم یانەی دهۆک هۆتێلیان لە سلێمانی گرتووە بۆ ئەوەی بۆ یاریی کۆتایی تیایدا بمێننەوە، بەڵام ئێمە رازی نین یارییەکە لە یاریگای نەورۆز بکرێت”.

تەها زاخۆیی گوتیشی :”یاریگای نەورۆز بچووکە و تەڵبەندی نییە، ئەم یارییە لە نێوان هاندەرانی دهۆک و زاخۆ هەستیارە و ماوەیەک لەمەوبەر لەو یاریگایە گرژی لە نێوان هاندەرانی یانەکەمان و نەورۆز دروستبوو، بۆیە بە نووسراوی فەرمی داوامان کردووە یارییەکە لە یاریگای نەورۆز نەکرێت”.

لەلایەکی دیکە میللەت جەمال ئەندامی دەستەی کارگێڕی یانەی دهۆک رایگەیاندووە :”تاوەکو ئێستا کات و شوێنی یاریی کۆتایی جامی عێراق بەفەرمی دەستنیشان نەکراوە”.

تۆڕی وەرزشی یاریگا زانیویەتی، بە رێژەیەکی زۆر یارییەکە بۆ رۆژی هەینی دوادەخرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button