سپۆرتینگ؛ لەگەڵ ئارسیناڵ رێککەوتین

یاریگا –
سپۆرتینگ لێسبۆنی پۆرتوگالی پشتڕاستیکردووەتەوە لەگەڵ ئارسیناڵ گەیشتوونەتە رێککەوتنی کۆتایی.
رۆژنامەنووسی تۆڕی ئاتلێتیک دەیڤد ئۆرنشتاین بڵاویکردووەتەوە، سپۆرتینگ پشتڕاستیکردەوە لەگەڵ ئارسیناڵ گەیشتوونەتە رێککەوتن و یۆکێرێش بەبڕی 63.5 ملیۆن یۆرۆ لەگەڵ 10 ملیۆنی دیکە بەشێوەی زیاکراو پەیوەندی بە گەنەرز دەکات.
🚨 Sporting Lisbon confirm agreement in principle reached for Viktor Gyokeres switch to Arsenal. Deal worth €63.5m guaranteed + €10m add-ons & 27yo Sweden striker’s representative waives fee to help facilitate move from #SportingCP to #AFC @TheAthleticFC https://t.co/sL5lKu4WFq
— David Ornstein (@David_Ornstein) July 13, 2025
پاش دەستپێکردنەوەی گفتوگۆکان، ئارسیناڵ گەیشتووەتە کۆتا قۆناخی واژۆکردنی گرێبەستەکەی ڤیکتۆر یۆکێرێش، هێرشبەری سپۆرتینگی پۆرتوگالی.
ئۆرنشتان ئاماژەی بەوەش کردووە، بەهۆی ئەوەی فرێدریکۆ ڤارانداس، سەرۆکی سپۆرتینگ ئامادە نەبوو لەبەرامبەر 60 ملیۆن یۆرۆ و 10 ملیۆن یۆرۆی دیکەش بەشێوەزی زیادکراو دەستبەرداری یۆکێرێش ببێت گفتوگۆکان درێژەیانکێشا و ئەمڕۆ هەردوو یانە گەڕێکی دیکەی دانوستانەکانیان دەستپێکرد.
یانە لەندەنییەکە ئۆفەرێکی نوێی فەرمی پێشکەش بە سپۆرتینگ کردووە و یانە پۆرتوگالییەکە بەو ئۆفەرەیان رازییە و ئێستا گەنەرز لە کۆتا قۆناخی یەکلاییکردنەوەی وردەکارییەکانی گرێبەستەکەیە و یۆکێرێش دەبێتە سوور پۆش.
بۆمبی مێرکاتۆ؛ لەکۆتاییدا ئارسیناڵ گرێبەستە گەورەکەی یەکلاییکردەوە