ئیسپانیاگرنگترین

رۆشتنی یاریزانێکی دیاری ریال مەدرید لەم هاوینە راگەیەندرا

Yariga App

یاریگا –

یاریزانێکی دیاری ریال مەدرید لە پلانەکانی راهێنەری نوێدا نابێت و وادەی رۆشتنیشی ئاشکراکرا.

بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەی مارکای ئیسپانی، دانی سیبایۆس لە پلانەکانی چابی ئالۆنۆسدا جێگەی نابێتەوە.

ئەو سەرچاوەیە ئاشکراشی کردووە کە یاریزانە ئیسپانیەکە هەر لەم هاوینەدا مەدرید جێدەهێڵێت.

سیبایۆس لە سەردەمی راهێنەرایەتی کارلۆ ئانچێلۆتیش هەر بژاردەی سەرەکیی نەبوو. بە هاتنی ئاڵۆنسۆ هیوایەکی بۆ گەڕایەوە تا بۆ خولەکی زیاتری یاریکردن بجەنگێت، بەڵام لە مۆندیالی یانەکان لە 4 یاریدا بەشداری پێکرا، بە تێکڕای 18 خولەک بەشداریکردن بۆ هەر یانەیەک.

یاریزانە 28 ساڵیەکە کە وەک ناوەڕاستی بەرگریی یاریی دەکات، دەبێت رکابەریی چوامینی بکات بۆ پێگەی سەرەکییبوون. بەڵام ئاڵۆنسۆ دەیەوێ بایەخی زیاتر بدات بە چوامینی وەک رەگەزێکی سەرەکی تیمەکەی.

بابەتی زیاتر

Back to top button