بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

جێگرەوەکەی راشفۆرد بۆ بارسێلۆنا هەر لە پرێمەرلیگه

Yariga App

یاریگا –

یانەی بارسێلۆنا پلان بی ئامادەکردووە لە ئەگەری سەرنەگرتنی گواستنەوەی مارکوس راشفۆرد.

ئەگەرچی دەنگۆی پەیوەندیکردنی راشفۆرد بە مان بارسێلۆناوە بەهێزە، بەڵام یانە کاتالوونیەکە ترسی هەیە لەوەی جارێکیتر و هاوشێوەی مێرکاتۆیەکانی رابردوو  لەمپەر لەبەردەم گواستنەوەکە دروستبێت.

عەشق یان پارە؟ بڕیارە قورسەکەی راشفۆرد مانچێستەری تووشی شۆک کردووە

بەگوێرەی نوێترین زانیاریی کە فلۆریان پلێتنبێرگ بڵاویکردووەتەوە، لەباری سەرنەگرتنی گواستنەوەی راشفۆرد، ئەوا بارسا کریستۆفەر ئێنکوکو وەک بژاردەیەکی سەرنجڕاکێش دەبینن.

بلاوگرانا راشۆردی تەنها بەشێوەی خواستن دەوێت، یاریزانە ئینگلیزیەکەش زۆر بەڕووی پەیوەندیکردنی بە یانە ئیسپانیەکەدا کراوەیە.

ئێنکوکو یەکێک نیە لە بژاردە سەرەکییەکانی ئێنزۆ مارێسکا. وەرزی رابردوو تەنها لە 27 یارییدا بەشداریی پێکرا. لەو یاریانەدا 3 گۆڵ و 2 ئەسێستی هەبوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button