بۆمبی مێرکاتۆ؛ لەکۆتاییدا ئارسیناڵ گرێبەستە گەورەکەی یەکلاییکردەوە
هێرشبەرە دڵخوازەکەی دەگوازێتەوە..

یاریگا –
ئارسیناڵ گەیشتووەتە کۆتا قۆناخی یەکلاییکردنەوەی گرێبەستەکەی ڤیکتۆر یۆکێرش.
رۆژنامەنووسی تۆڕی ئاتلێتیک دەیڤد ئۆرنشتاین بڵاویکردووەتەوە، پاش دەستپێکردنەوەی گفتوگۆکان، ئارسیناڵ گەیشتووەتە کۆتا قۆناخی واژۆکردنی گرێبەستەکەی ڤیکتۆر یۆکێرێش، هێرشبەری سپۆرتینگی پۆرتوگالی.
ئۆرنشتان ئاماژەی بەوەش کردووە، بەهۆی ئەوەی فرێدریکۆ ڤارانداس، سەرۆکی سپۆرتینگ ئامادە نەبوو لەبەرامبەر 60 ملیۆن یۆرۆ و 10 ملیۆن یۆرۆی دیکەش بەشێوەزی زیادکراو دەستبەرداری یۆکێرێش ببێت گفتوگۆکان درێژەیانکێشا و ئەمڕۆ هەردوو یانە گەڕێکی دیکەی دانوستانەکانیان دەستپێکرد.
🚨 Arsenal in process of completing move for Viktor Gyokeres after taking final steps in negotiations with Sporting Lisbon. #AFC made formal advances on deal terms over weekend in bid to secure 27yo #SportingCP striker. 5yr contract lined up @TheAthleticFC https://t.co/sL5lKu4oPS
— David Ornstein (@David_Ornstein) July 13, 2025
یانە لەندەنییەکە ئۆفەرێکی نوێی فەرمی پێشکەش بە سپۆرتینگ کردووە و یانە پۆرتوگالییەکە بەو ئۆفەرەیان رازییە و ئێستا گەنەرز لە کۆتا قۆناخی یەکلاییکردنەوەی وردەکارییەکانی گرێبەستەکەیە و یۆکێرێش دەبێتە سوور پۆش.
ئارسیناڵ لەگەڵ هێرشبەرە 27 ساڵانییەکە لەسەر مەرجە کەسییەکان گەشتووەتە رێککەوتن و یۆکێرێش ئامادەیە واژۆ لەسەر پەڕاوەکانی گرێبەستێکی پێنج وەرزە لەگەڵ گەنەرز بکات، بەڵام کێشە لە دانوستانەکانی نێوان یانەکان دروستبوو بوو بۆیە گرێبەستەکە پەکی کەوتبوو، بەڵام ئەمڕۆ گەنەرز بە پێشکەشکردنی ئۆفەرێکی باشتر هەموو شتێکی یەکلاییکردووەتەوە.
یۆکێرێش لە هاوینی 2023 لە کۆڤێنتری ئینگلیزییەوە بەبڕی 24 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە سپۆرتینگی پۆرتوگالی کرد.
بە درێسی یانە پۆرتوگالییەکە لە سەرجەم پاڵەوانێتیەکان بەشداریی 102 یاریی کردووە، 97 گۆڵی کردووە و 28 گۆڵی دروستکردووە.