عێراقکوردستانگرنگترین

ئێستا؛ هەڵبژاردنی یانەی هەولێر دوادەخرێت

بڕیاربوو لەم هەفتەیە بکرێت..

Yariga App

یاریگا –

 هەڵبژاردنی یانەی هەولێر دوادەخرێت و لەم هەفتەیەدا دەستەی کارگێڕی نوێی یانەکە هەڵنابژێردرێت.

تۆڕی وەرزشی یاریگا زانیویەتی، هەڵبژاردنی دەستەی کارگێڕی یانەی هەولێر شەش رۆژ درەنگتر دەکرێت و بۆ 21ـی ئەم مانگە دوادەخرێت، کە بڕیاربوو هەڵبژاردنەکە لە رۆژی سێشەممە 15ـی تەمموز بەڕێوەبچێت.

نزیکەی 30 کەس بڕیاریان داوە بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی دەستەی کارگێڕی یانەی هەولێر خۆیان بەربژێر بکەن و لە 2ـی تەمووز تۆڕی وەرزشی یاریگا ناوی سەرجەم بەربژێرەکانی بڵاوکردەوە.

تاوەکو ئێستا هەریەکە لە سەفین کانەبی، تاریق عەبدولرەحمان، پشتیوان شەبیب، سەرتیپ عومەر، مەحموود عەزیز، بێجان ئیبراهیم، جێماو کاڕەش، ئاڵا دێدەوان، ئەحمەد شکور، مۆفەق یونس، دیدار حامید، محەمەد سەلیم، شاخەوان عارف، ئاسۆ ئەمیر، رێبین رەمزی، ئیبراهیم قادر، بەسیم عیسا، موسا موحسین، هیشام بەکر، هۆگر حەمەدەمین، نزار سلێوە، دڵڤین رەحمان، ئەحمەد خەیلانی، کامەران محەمەد، رەوەز سەلام، زبێر جەبار، سروود غازی، فۆرمی خۆپاڵاوتنیان بۆ هەڵبژاردەکانی دەستەی کارگێڕی یانەی هەولێر وەرگرتووە و بڕیاریان داوە بۆ هەڵبژاردنی دەستەی کارگێڕی یانەی هەولێر خۆیان بەربژێر بکەن.

پێشتر کۆتایی ساڵی 2024 وابڕیاربوو هەڵبژاردنی دەستەی کارگێڕی یانەی هەولێر بکرێت، بەڵام بەهۆی دروستبوونی کێشە و بۆچوونی جیاواز لە نێوان کاندیدەکان، حەفت مانگ لەمەوبەر بڕیاردرا هەڵبژاردن نەکرێت و تاوەکو ئێستا دوو جار دەستەی کاتی یانەکە گۆڕاوە.

لێژنەی ئۆڵێمپی عێراق بڕیاری داوە دەستەی کاتی ئێستای یانەی هەولێر بۆ ماوەی سێ مانگی دیکە درێژ بکاتەوە و وابڕیارە لەم سێ مانگەدا هەڵبژاردنی دەستەی کارگێڕی یانەکەی پایتەخت بکرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button