بازاڕی گواستنه‌وه‌عێراقگرنگترین

ئێستا؛ ئەستێرەیەک یانەی هەولێری جێهێشت

گرێبەستەکەی واژۆکرد..

Yariga App

یاریگا –

هەڵۆ فایەق واژۆی لەسەر پەڕاوەکانی گرێبەستەکەی کرد و پەیوەندی بە یانەی گەرمە دەکات.

تۆڕی وەرزشی یاریگا زانیویەتی، کەمێک لەمەوبەر هەڵۆ فایەق، بەرگریکاری پێشووی یانەی هەولێر بۆ ماوەی وەرزێک گرێبەستی لەگەڵ یانەی گەرمە واژۆکرد و بۆ وەرزی داهاتوو درێسی یانەی گەرمە دەپۆشێت، کە لەوەتەی ساڵی 2020 درێسی یانەکەی قەڵاومنارەی دەپۆشی.

هەینی رابردوو 11ـی تەمموز تۆڕی وەرزشی یاریگا ئاشکرایکرد، هەڵۆ فایەق گرێبەستەکەی لەگەڵ هەولێر کۆتایی هاتووە و چوونی بۆ یانەی گەرمە هەڵبژاردووە، کە ئەو یانەیە لە میرکاتۆی ئەم هاوینە لەسەر ئاستی یانەکانی عێراق تا ئێستا زۆرترین پارەی خەرجکردووە و ئەحمەد حەسەن مەکنزی بەرگریکاری نەجەف و ئەموری فەیسەڵ ناوەڕاستکاری لاوی کارەباشی گواستووەتەوە ریزەکانی.

بەرگریکارە 24 ساڵانەکەی گەرمیان لەم وەرزەی خولی ئەستێرەکانی عێراق بەشداریی 35 یاریی یانەکەی کرد و 3 گۆڵ و 6 ئەسیستی کرد و لە بۆرسەی یاریزانان بەگوێرەی پێگەی ترانسفێر مارکێت بەهای 200 هەزار یۆرۆیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button