ئه‌وروپائیسپانیاسعوودیەگرنگترین

عەشق یان پارە؟ بڕیارە قورسەکەی راشفۆرد مانچێستەری تووشی شۆک کردووە

بارسێلۆنا چاوه‌رێی كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخی یاریزانه‌كه‌ ده‌كات

Yariga App

یاریگا –

داهاتووی مارکۆس ڕاشفۆرد لەگەڵ یانەی مانچستەر یونایتد گەیشتووەتە قۆناخێکی چارەنووسساز، یاریزانه‌كه‌ له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گرنگ و یه‌كلایی كه‌ره‌وه‌ ده‌كات.

رۆژنامه‌ی سپۆرتی كاتالۆنی رایگه‌یاندووه‌، بڕیارە لەم هەفتەیە کۆبوونەوەیەکی گرنگ لە نێوان نوێنەری یاریزانەکە و بەڕێوەبەرایەتی یانەکەدا بكرێت بۆ یەکلاییکردنەوەی شێوازی ڕۆشتنی لە یانەکە، لە کاتێکدا کە زۆربەی یانە ئەوروپییەکان دەستیان بە ئامادەکاری بۆ وەرزی نوێ کردووە، فشاری زۆر لەسەر یونایتد هەیە بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشە.


سپۆرت باسی له‌وه‌كردووه‌،  کۆبوونەوەیەکی گرنگ لە نێوان راشفۆرد و یانەی مانچێسته‌ر یونایتد ده‌كرێت بۆ دیاریکردنی مەرج و بڕی پارەی بۆ ده‌ستبه‌ردابوون له‌ یاریزانەکە، ئامانجی سەرەکی خێراکردنی پرۆسەکەیە، چونکە مانەوەی بەم شێوەیە زیانی بۆ هەردوو لایە.

رۆژنامه‌ كاتالۆنیه‌كه‌ باسی له‌وه‌شكردوه‌، مانچێستەر یونایتد پێشتر بۆ ده‌ستبه‌رداربوون له‌ یاریزانه‌كه‌ داوای 40 ملیۆن پاوەندی ده‌كرد، بەڵام ئێستا دەرکی بەوە کردووە کە ئەمە داوایه‌كی ناواقیعییە. یەکێک لە هۆکارەکان ئەوەیە کە راشفۆرد خۆی ئۆفەرەکانی یانەکانی سعودییەی ڕەتکردووەتەوە و ده‌یه‌وێت بۆ بارسێلۆنا یاریی بكات.

سپۆرت ده‌ڵێت، مارکۆس راشفۆرد بە ئاشکرا خواستی خۆی بۆ پەیوەندیکردن بە یانەی بارسێلۆنا دەربڕیوە و فلیکی راهێنەریش ڕەزامەندی لەسەر تواناکانی یاریزانەکە نیشانداوە. سەرەڕای ئەمەش، بارسێلۆنا ئامادە نییە ئەو بڕە پارە زۆرە كه‌ 40 ملیۆن پاوەنده‌ بداته‌ مانچێسته‌ر یونایتد.

کۆبوونەوەکەی داهاتوو لەوانەیە ڕێگای نوێ بۆ رۆشتنی یاریزانەکە بكاته‌وه‌ ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ بە شێوەی خواستن لەگەڵ بژاردەی کڕینەوەی لە کۆتایی وەرزدا، ئەم سیناریۆیە لە ڕووی داراییەوە بۆ یانەی بارسێلۆنا و یانە خوازیارەکانی تر گونجاوترە.

یانەی بارسێڵۆنا لەگەڵ نوێنەرانی ڕاشفۆرد به‌رده‌وام له‌ په‌یوه‌ندی هه‌بووه‌، چاوەڕێی دەرئەنجامی کۆبوونەوەکەی له‌گه‌ڵ مانچێسته‌ر یونایتد ده‌كات، بۆ ئەوەی بڕیاری کۆتایی خۆی بدات سەبارەت بە پێشکەشکردنی ئۆفەرێکی فەرمی.

داهاتووی مارکۆس راشفۆرد نادیارە، بەڵام هەفتەی داهاتوو زۆر شت روون ده‌بێته‌وه‌، ئەگەری زۆرە مانچێستەر یونایتد ناچار بێت لە داواکارییە داراییەکانی خۆی بێتە خوارەوە و ڕێگە بە رۆشتنی بە شێوەی خواستن بدات، ئەمەش دەرفەتێکی باش بۆ یانەی بارسێڵۆنا دەڕەخسێنێت تا هێرشبەرە ئینگلیزییەکە بۆ ڕیزەکانی بگوازێته‌وه‌.

بابەتی زیاتر

Back to top button