وێنەیی: پشکنینی پزیشکی بۆ یاریزانە تازەکەی بارسێلۆنا ئەنجامدرا

یاریگا – ئەمڕۆ رونی بەردغچی پشکنینە پزیشکییەکانی ئەنجامدا و پەیوەندی بە تیمی یەکەمی بارسێلۆناوە کرد.
بەردغچی لە دایکبووی کوێتە بەڵام لە سوید گەورە بووە و سەرەڕای ئەوەی تەمەنی تەنیا 19 ساڵە، سێ وەرزە یاری بۆ کۆپنهاگنی دانیمارکی ئەنجام دەدات.
بارسا بڕی 2.3 ملیۆن یۆرۆی داوە بۆ گواستنەوەی و تا ئێستا روون نیە لەگەڵ تیمی یەکەم دەمێنێتەوە یاخود بۆ ماوەیەک لەگەڵ تیمی دووهەم دەبێت تا ئامادە دەبێت.
هێشتا ناوبراو بەفەرمی بە میدیاکان نەناسێنراوە بەڵام پەیجی فەرمی یانەکە نوسیوییەتی “سەرکێشییەکانت لەمڕۆ دەست پێدەکات” ئەمەش پاش تێپەڕاندنی پشکنینەکان
پشکنینەکانی هاوکات بوون لەگەڵ دەستپێکردنەوەی ئامادەکارییەکانی یانەکە بۆ وەرزی نوێ کە تێیدا سەرجەم یاریزانەکان پشکنینیان ئەنجام دا.
Your new adventure starts today pic.twitter.com/vnVW8lEkaI
— FC Barcelona (@FCBarcelona) July 13, 2025
روونی لەهەمان پێگەی لامین یاماڵ یاری دەکات کە هێرشبەری باڵی راستە، بەوە ناسراوە هێرشبەرێکی بەهرەمەندە کە توانایەکی تەکنیکی بەرزی هەیە. وەرزی رابردوو لە خولی دانیماریکدا لە 36 یاری توانیبووی 10 گۆڵ تۆمار بکات.
🔵🔴🇸🇪 Roony Bardghji, ready for Barça training with the first team. pic.twitter.com/IaAfYlyRuj
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) July 13, 2025