ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

سبەی مۆدریچ دەگاتە میلانۆ و ژمارەی درێسەکەی لە ئەیسی میلان دەستنیشان کردووە

Yariga App

یاریگا –

سبەی لوکا مۆدریچ دەگاتە میلانۆ و پشکنینی پزیشکی بۆ دەکرێت کە بڕیاریداوە لە ئەیسی میلان درێسی ژمارە 14 بپۆشێت.

رۆژنامەی لاگازێتا دیلۆ سپۆرتی ئیتاڵی ئاشکرایکردووە، سبەی دووشەممە لوکا مۆدریچ ناوەڕاستکاری کڕواتی دەگاتە شاری میلانۆ بۆ ئەوەی پشکنینی پزیشکی بۆ بکرێت و گرێبەستەکەی لەگەڵ ئەیسی میلان واژۆ بکات، کە بڕیاریداوە هاوشێوەی تۆتێنهام هۆتسپێرس لە رۆسۆنێری درێسی ژمارە 14 بپۆشێت.

مۆدریچ دوای ئەوەی ریال مەدرید بڕیاریدا گرێبەستەکەی نوێ نەکاتەوە، گەرچی پێشتر لەگەڵ ئەیسی میلان رێککەوتبوو، بەڵام وەکو رێزێک بۆ یانەکەی رەتیکردەوە پێش مۆندیالی یانەکان بچێتە میلانۆ و گرێبەستەکەی لەگەڵ ئەیسی میلان واژۆ بکات.

ناوەڕاستکارە 39 ساڵانەکە کە دوو مانگی دیکە تەمەنی دەبێتە 40 ساڵ، لە ریال مەدرید سەرەتا درێسی ژمارە 19ـی دەپۆشی و دواتر کردییە ژمارە 10، کە لە پەیامێکی ماڵئاواییدا سوپاسی هاندەرانی ریال مەدریدی کرد کە بۆ ماوەی 13 ساڵ لەو یانەیە یاریی دەکرد و 28 نازناوی لەگەڵ مێرەنگی بەدەستهێناوە و شەشیان نازناوی چامپیۆنزلیگ بوون.

مۆدریچ بۆ ماوەی ساڵێک گرێبەست لەگەڵ ئەیسی میلان واژۆ دەکات، بەڵام بەگوێرەی بەندێکی گرێبەستەکەی دەتوانێت بۆ ساڵی دووەمیش درێژ بکرێتەوە، کە مووچەی ساڵانەی ناوەڕاستکارە کڕواتییەکە لە میلانۆ 4 ملیۆن یۆرۆ دەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button