
یاریگا –
لە لێکۆڵینەوەکانی مونیر نەسراوی باوکی لامین یامال کە نزیکەی ساڵێک لەمەوبەر بە چەقۆ هێرشی کرایە سەر، وەرچەرخانێکی چاوەڕواننەکراو لە رووداوەکاندا روویدا.
مونیر نەسراوی، نزیکەی ساڵێک لەمەوبەر لە شاری ماتارۆ لە نزیک بارسێلۆنا کە تێیدا نیشتەجێیە بە چەقۆ لەلایەن چەند کەسێکەوە هێرشی کرایە سەر. دوای رووداوەکە گەیەندرایە نەخۆشخانەی کۆن رۆتی لە شاری بادالۆنا. بەڵام رۆژی هەینی، دەزگای راگەیاندنی ئیسپانی کرۆنیکا گڵۆباڵ زانیاری نوێی بڵاوکردەوە کە مونیر ئێستا لەژێر لێکۆڵینەوەدایە.
لە میانەی لێکۆڵینەوەکانی دادگای ژمارە 3ی ماتارۆ، باوکی هێرشبەرەکەی بارسێلۆنا دۆخی لە قوربانییەوە گۆڕاوە بۆ گومانلێکراو. رووداوەکە لە دەوروبەری کاتژمێر 20:00 بە کاتی ئیسپانیا لە شوێنی وەستانی ئۆتۆمبێل روویداوە. مونیر نەسراوی و چەند هاوڕێیەکی بەیانی هەمان رۆژ لەگەڵ کۆمەڵێک کەس کۆبوونەتەوە بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەک. ناکۆکییەکە لەو کاتەوە دەستیپێکرد کە کوڕ و کوڕەزای یەکێک لە تۆمەتبارەکان ئاویان بەسەر باوکی یەمالدا رشت.
Mounir Nasraoui, padre de Lamine Yamal, declarará el próximo 21 de julio en Mataró.
👉🏽 El juez le imputa un delito de lesiones por haber agredido al joven que acabó apuñalándolo el verano pasado.
Durante este tiempo, su defensa solicitó que también se investigara a Nasraoui… pic.twitter.com/4VTdT76d81
— Xavi Espinosa (@xaviespinosaa) July 12, 2025
دوای رووداوەکە، باوکی یامال، هاوار دەکات و دەڵێت:
“ئەمە قبوڵکراو نییە” و “دواتر ئەمە چارەسەر دەکەین”.
بە گوتەی پارێزەرانی تۆمەتباران گرژیەکان حاڵۆزتربووە و گوایە مونیر نەسراوی لوتی یەکێک لەو کەسانەی کە لەوێ بووە شکاندووە و دوای چەند خولەکێک هەمان کەس بە چەقۆ هێرشی کردە سەری و برینداری دەکات.
هەروەها کرۆنیکا گڵۆباڵ بڵاویکردەوە، هاوڕێیەکی باوکی یامال پشتڕاستی کردەوە کە ئەو کەسە دوای ئەوەی لێیدراوە بە چەقو هێرشی کردووە. مونیر کە تا ئێستا تەنیا وەک قوربانی دەرکەوتبوو، بڕیارە لە 21ی تەمموز وەک تۆمەتبارێک لە دادگا ئامادەبێت.