ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

دوایین پەرەسەندن؛ تێر شتیگن لەنێوان رۆیشتن و مانەوە بڕیاری چی دەدات؟

Yariga App

یاریگا –

یانەی مۆناكۆی فەڕەنسی لە هەوڵەكانی بۆ گواستنەوەی تێر شتیگن گۆڵپارێزی ئەڵمانی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی بەردەوامە.

تێر شتیگن لە هاوینی 2104 لە ریزەكانی بۆڕووسیا مونشنگلادباخەوە بە بەهای 12 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە بارسێلۆناوە كرد و گرێبەستەكەی لە 2028 بەسەردەچێت.

لە گواستنەوەكانی هاوینی ئەمساڵدا یانە كاتالۆنییەكە گرێبەستی لەگەڵ خوان گارسیای ئیسپانی و گۆڵپارێزی یانەی ئیسپانیۆل واژۆ كرد و گرێبەستی ڤۆیچێخ چێزنی نوێكردەوە.


بە گوێرەی زانیارییەكانی رۆژنامەی موندۆ دێپۆرتێڤۆ، مۆناكۆ رەتیدەكاتەوە دەستبەرداری گواستنەوەی تێر شتیگن ببێت و لە هەوڵەكانی بۆ رازیكردنی گۆڵپارێزە ئەڵمانییەكە بەردەوامە.

هەرچەندە تێر شتیگن نیازی جێهێشتنی بارسێلۆنای نییە و دەیەوێت وەرزی داهاتوو كێبڕكێی پێكهاتەی سەرەكی بكات، بەڵام مۆناكۆ دەرگای بەڕووی گواستنەوەی گۆڵپارێزەكەدا داناخات.

پێشتر هانزی فلیک بە شتیگنی راگەیاندووە كە بۆ وەرزی نوێ لە پلانەكانیدا نییە و خوان گارسیا گۆڵپارێزی سەرەكی و چێزنی گۆڵپارێزی دووەم دەبێت.

بە گوێرەی هەمان سەرچاوە، مۆناكۆ جارێكی دیكە بۆ پەیوەندی بە كەسە نزیكەكانی شتیگنەوە كردووە، بەڵام وەڵامێكی نەرێنییان وەرگرتووە و گۆڵپارێزەكە دەیەوێت لە بارسا بەردەوام بێت.

گۆڵپارێزە 33 ساڵانەكە لەگەڵبارسێلۆنا بەشداری 422 یاریی كردووە و لە 175 یاریی تۆڕی گۆڵەكەی بە خاوێنی هێشتووەتەوە و 416 گۆڵی لێكراوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button