گرنگترینمۆندیالی یانەکان

پریڤیوی یاریی كۆتایی چێڵسی V پاریس سانجێرمان؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو

پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

Yariga App

 

یاریگا

ئەمڕۆ لە یاریی كۆتایی جامی جیهانی یانەكان چێڵسی و پاریس سانجێرمان رووبەڕووی یەک دەبنەوە.

وابڕیارە ئەمڕۆ یەكشەممە كاتژمێر 22:00 بەكاتی كوردستان چێڵسی و پاریس سانجێرمان لە یاریگای مێتڵایڤ رووبەرووی یەک ببنەوە، لە میانی یاریی كۆتایی مۆندیالی یانەكان.

پڕۆفایلی یاری

 

پڕۆفایلی یارییەكە لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

چێڵسی لە قۆناخی شازدە بە چوار گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لە بێنفیكای بردەوە، لە قۆناخی چارەكی كۆتایی بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لە پالمێراسی بردەوە و لە یاریی پێش كۆتاییش بە دوو گۆڵی بێ وەڵام لە فلومێنینزی بردەوە و خۆی گەیاندە یاریی كۆتایی.

لە بەرامبەردا پاریس سانجێرمان لە قۆناخی شازدە بە ئەنجامی چوار گۆڵی بێ وەڵام لە ئینتەر مەیامی بردەوە و لە قۆناخی چارەكی كۆتایی بە ئەنجامی دوو گۆڵی خاوێن لە بایرن میونشنی بردەوە و لە یاریی پێش كۆتاییش بە چوارگۆڵی بێ وەڵام لە ریال مەدریدی بردەوە.

هەردوو یانە پێشتر هەشت جار رووبەڕووی یەک بوونەتەوە لە سێ یاریی پاریس بردوویەتییەوە دوو یارییش چێڵسی و سێ یاریی یەكسان بوون.

هەواڵی پێكانی یاریزانەكان

چێڵسی بە بێ بادیاشێل، فۆفانا و گیتنێز رووبەرووی پاریس سانجێرمان دەبێتەوە.

پاریس سانجێرمانیش بە بێ ویلیام پاچۆ و لوكاس هێرناندێز بەرامبەر چێڵسی یاریی دەكات.

پێکهاتەی پێشبینیکراوی پاریس سانجێرمان

دۆناروما

حەكیمی، ماركینیۆس، بێراڵدۆ، مێندێس

نێڤێس، ڤیتینیا، رویز

كڤارا، دێمبێلێ، دۆوی

پێکهاتەی پێشبینیکراوی چێڵسی

سانچێز

كوكۆرێیا، كۆلویل، چالۆبا، جەیمس

ئێنزۆ فێرناندێز، كایسێدۆ

ئێنكونكو، پاڵمەر، نێتۆ

جواو پێدرۆ

بابەتی زیاتر

Back to top button